پێکەوەژیان و یەکترقەبووڵکردن

سالار عوسمان

ئەم دوو چەمکە:(پێکەوژیان، یەکترقەبووڵکردن) دروشمی سەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستانن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.
ئەگەر سەیری مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین، دەبینین بە کردەیی کاری لەو پێناوەدا کردووە، هەر لەسەرەتای دامەزراندنەوە، بگرە زووتریش، لە نێو قووڵی مێژوویی ڕێبازی بارزانی ـ دا، پێکەوەژیان، یەکترقەبووڵکردن و جێکردنەوەی هەمووان لە نیشتماندا بەشێک بووە لە: ڕوانگە، قەناعەت، دیسپلین، ستراتیژ، پراکتیک و بەرهەمداریی، ئێستاش هەروایە، ئەوەی بە کرەیی بەرگریی لە پێکەوەژیان و یەکترقەبووڵکردن و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات هەر پارتی دیموکراتی کوردستانە و لەو پێناوەشدا خوێنی بەخشیوە و بەردەوامیش دەبێت.
دەنگدەری بەڕێز کە دەچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، دەبێ بیر لەو مێژووە درەخشانە بکاتەوە، دەبێ دەنگ بە لیستی 197 و کاندیدەکانی بدات تا پێکەوەژیان بەردەوام بێت، دەبێ متمانە بە پارتی دیموکراتی کوردستان ببەخشێت تا یەکترقەبووڵکردن قووڵ بێتەوە و چیتر زاڵیی مەزهەبی و سیاسیی نێگەتیڤ، ڕێ لە ژیانی حوکمڕانی نیشتمانیی کۆکەرەوە و دەستووریی و یاسایی نەگرێت، بۆیە ئومێدمان زۆرە دەنگدەرانی خۆشەویست دەنگ بەلیستی پێکەوەژیان و یەکترقەبووڵکردن بدەن، کە لیستی 197 ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بەرەو هەڵبژاردنێکی ئارام و سەرکەوتوو.

ھەواڵی زیاتر