پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

په‌یامێكی گرنگی سه‌رۆك بارزانی پێشكه‌ش ده‌كرێت

به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی واشنتنی پارته‌ دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات.

فەلاح حەسەن، سه‌رۆكی كۆنگرێسی لاوانی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی واشنتۆنی پارته‌ دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات و په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانیش له‌و كۆڕبه‌نده‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆڕبه‌نده‌كه‌،ساڵانه‌ له‌ واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دەیان سەرۆکی پارتە دیموکراتەکانی جیهان، وەزیر، کۆنگرێسمان و دیپلۆماتكار لەسەرتاسەری جیهان تێیدا بەشدارن و لە ڕۆژانی 4 تاكو 6ـی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەم کۆڕبەندەدا چەندین دیداری گرنگ بەنوێنەرایەتیی سه‌رۆك بارزانی دەکرێن، جیا له‌ پێشكه‌شكردنی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاماده‌بووان.