بانگەشەی سەنگین

سالار عوسمان

بانگەشەی سەنگین

پارتی دیموکراتی کوردستان بەوە ناسراوە بەشێوەیەکی سەنگین بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، هەڵناچێ و واقیعیبینانە بەرخورد لەگەڵ هەڵبژاردن و لێککەوتەکانی دەکات، هۆکاری ئەم سەنگینی و واقیعبینییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. کە بڕوای بە خۆیەتی، بڕوای بە مێژوو و ئێستا و تەنانەت ئاییندەی خۆیشیەتی.
حزبێک قووڵ ڕۆچۆبێتە نێو مێژووەوە، لەئێستادا بە دەنگی خەڵک و بە میکانیزمی دیموکراسییەوە لە حکومەت بێت و خەبات بکات، بەدڵنیاییەوە ئاییندەشی ڕوون و باش دەبێت، بۆیە دەنگدەرانی خۆشەویستی هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن متمانەی پێ دەبەخشن و دەنگی پێ دەدەن و ڕووەو ئاییندە هەنگاوی ئەرکەکانی لەگەڵ هەڵدێنن.
سەنگینیی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردن ـ لەنێویشیاندا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ـ بۆ ئەم بڕوابەخۆبوون و ئاییندەبینییە دەگەڕێتەوە، لە کوێیش کەوتبێتە بەر تیر و تەشەری نەیارانی، لەوێ سەنگینئاسا وەڵام دەداتەوە و خۆ لە هەڵچوون و زبری دەپارێزێت، بەڵام هەموو ئەمانە بەو مانایە نییە، کە وەڵامی ناڕاستی نەدرێتەوە، بە درۆ و چەواشەیی نەگوترێت بەس، بە بەڵگە تۆمەتە بێ بەڵگەکان پووچ نەکرێتەوە.
تادێت بانگەشە گەرم دەبێت، دەبێت سەنگینیی بانگەشەی پارتی نیشتمانییانە و سەنگینانە بێت. هەر لێرە و بە بڕوای زۆرەوە ڕوو لە دەنگدەرانی بەڕێز دەکەین، دەنگ بدەن بە لیستی 197، ئەو لیستە سەنگینەی قووڵیی مێژوویی لەگەڵ ئێستا و ئاییندەی ڕووندا ئاوێتە دەکات و هەمووان بۆ ڕاستەڕێ ئاراستە دەکات، ڕاستەڕێی کوردستانێکی بەهێز و پێکەوەژیان و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆشەویست.

ھەواڵی زیاتر