ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
هه‌ر زوو دابه‌شكردنی گشت بڵاوكراوه‌كانی كوردستان كارێكی ئه‌سته‌م و سه‌ره‌تایی بوو، هێندێجار رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ رۆژی پاشتر ده‌گه‌یشتنه شوێنی لاچه‌پ !
راگه‌یاندنی پارتیمان به ده‌ست پێشخه‌ری توانی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به دابه‌شكردن به نێوی(ته‌ته‌ر) دابمه‌زرێنێ، پێشتریش چاپخانه‌یه‌كی زه‌به‌للاحی ئاماده كردبوو كه به(موكریان) ناوزه‌د كراوه !
كاتێ بیرۆكه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر پێشنیاركرا بۆ چۆنیه‌تی گه‌یشتنی بۆ هه‌موو شوێنێك كاك (رێبوار كریم) سه‌ردانی كردین و بیرۆكه‌ی ستاندی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بۆ هه‌موو هایپه‌ر ماركێت، سوپه‌رماركێت، مینی ماركێت و شوێنه گشتیه‌كان به(خۆڕایی) وه‌ك رۆژنامه به‌نێوبانگه‌كه‌ی ئه‌وروپا (میترۆ) ده‌ستمان پێكرد، بۆ گه‌ڕه‌كه میللیه‌كان بنكه‌كانی(پۆست)هاوكارمان بوون كه ماڵ به ماڵ دابه‌شیان ده‌كرد !
تا ئه‌و رۆژه‌ی حكومه‌تی مالیكی به سیاسه‌تی(قطع الارزاق)لاسای سیاسه‌تی(قطع الاعناق) صدامی كرده‌وه، رۆژانه بڵاوكراوه‌كانمان له (زاخۆ تا خانه‌قین) له (موصل تا قه‌لادزێ) هه‌موو چایخانه، هۆتێل، دائرهكان، بۆ یه‌كه‌مجار بوو توانیمان بڵاوكراوه‌كانمان بخه‌ینه نێو ئه‌و فڕۆكانه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه ده‌فڕین ! رۆژانه له‌گه‌ڵ كازیوه‌دا بڵاوكراوه‌كانمان ده‌گه‌یشتنه شاره گه‌وره‌كان سه‌رده‌مانێك(26) هه‌زار دانه‌ی( هه‌ولێر) ده‌گه‌یشته(775) شوێن !
بۆ چاپكردن و پووخته‌یی و دابه‌شكردنی بڵاوكراوه‌كانمان گه‌لێجار لهشیرنه خه‌ودا به‌ره‌و چاپخانه رۆیشتوین سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گرووپی تایبه‌تی شه‌ومان، زۆرجار وه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر قرشه‌ی كاغه‌زی چاپخانه سه‌رخه‌وم شكاندوه‌و به ده‌ستوپه‌نجه‌ی حوبر پیاڵه چایه‌كمان فڕكردوه چونكه ئێمه‌مانان ته‌مه‌نێكه ئیشقی ئه‌ده‌ب، كه‌له‌پوور، رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بوین تا ئێستا سێ‌جار نووسینی تایبه‌تم له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی هه‌ولێر نووسیوه ! ئه‌وه ئێمه‌ین رۆژانه به‌ر له هه‌موو كه‌سێك هه‌ولێر له باوه‌ش ده‌گرین ئێمه هه‌موو ته‌ته‌ر به بۆنی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر مه‌ست ده‌بین، ئه‌وه ئێمه‌ین پردی نێوان هه‌ولێرو گشت خوێنه‌ری كوردین، سڵاو له گشت كارمه‌ندانی ته‌ته‌ر به تایبه‌ت گرووپی شه‌وانمان
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه هه‌قایه‌تی هه‌ولێرو ته‌ته‌ر بێت ! هێشتا هه‌قایه‌تی به‌نده‌و هه‌ولێر وه‌ك گۆشه نووسێك ته‌واوكه‌ری ئه‌و ئیشقهیه، له زه‌مه‌نی سه‌رنووسه‌ری لاو كاك (جه‌واد قادر)دا، بۆ ماوه‌ی(76) هه‌فته له گۆشه‌ی(خۆزگه)ده‌منووسی، سه‌ره‌ڕای بابه‌تی دیكه
هه‌روه‌ها له‌م زه‌مه‌نه‌ی برازای خۆشه‌ویستم كاكه(هاوده‌نگ فارووق) سه‌رنووسه‌ری ئێستا، له گۆشه‌ی(له هه‌كبه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانم)دا، بۆ ماوه‌ی(45)هه‌فته نووسیم سه‌ره‌ڕای چه‌ندان بابه‌تی ههمهجۆر، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر له‌دوارۆژدا قوتابیه‌كی ماسته‌ر یان دكتۆرا لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ولێر بكات ئه‌وه دڵنیام شوێن په‌نجه‌ی ئێمه‌مانان نووسه‌ران و هاوخه‌مانی هه‌ولێر دیار ده‌بێ
له كۆتاییدا رێز‌و سڵاو بۆ گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ولێر، سڵاوی تایبه‌ت له‌رۆحی به‌رزه فڕی گشت شه‌هیدان و كۆچكردوانی مه‌یدانی دونیا جوانه‌كه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی.