کینە ئەم؟ ئێمەکێین؟

عومەر چنگیانی

ئەم گۆشەیەی ئیمڕۆم هەڵسەنگاندن و باسکردنێک نییە لەو پەیڤ و سترانە جوانانەی دکتۆر شڤان دەیانچڕێنێ و ئەوسا لە ناهخدا زۆرێکمانی پێ دەوروژا و کاریگەریی – با بۆ کاتییش بوایە – دەکردە سەر هەست و دڵ و دەروونمان، بەڵکو لەم قەیرانی خۆ لەبیرکردن و هەستی نەتەوایەتییەدا کە زۆربەمان بەدەستییەوە دەناڵێنین – نەخاسمە نەوەی تازە پیاکەوتوو – وەبیرهێنانەوەی پوختەی نووسینێکمە کە کاتی خۆی بە دوو بەش بەر لە نۆزدە ساڵ دووسێ ڕۆژێک کەم، لە ڕێر سەردێڕی(گۆشکردنی منداڵەکانمان، لەسەرئەوەی کە کێن و لە کوێوە ھاتوون، ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە!)(١)خستوومەتە بەر دیدی خوێنەران.
تیایدا گوتوومە: (یەکێک لەوئاکارە (بەد)انەی، عەرەبی پێناسرابوو، سەرباری زەوتکردنی سامانی یەکتری و کوێیلە بازی و کوڕ لەیەکترساندن، ڕەگەزگۆڕینی یەکدی بوو، باس لەوەیش ناکەم، کە منداڵی بێژی و شانازیکردن پێیەوە، لەناویاندا چەند زۆر و کارێکی ئاسایی بوو!، ئەوەی لەم نووسینەمدا، دەمەوێ لەسەری بدوێم، باسکردنە لە ئاماژەیەکی قورئانیی، بۆدیاردەی رەگەزگۆڕین لە نێوعەرەبدا، کە وەک خوویەکی ناپەسەندی کۆمەڵایەتییان وابوو، کە بەدووری نازانم ئەو ھەموو ئەتوارە ناھەموارەی، لەلایەن رژێمە عەرەبە دەستەڵاتدارە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە مومارەسە دەکرا لە دەرھەق ئێمەی کورد، تائەندازەیەکی زۆر گەڕانەوبێت بۆئەو دیرۆکە زێڕینەیان!، ئەوەبوو کاتی خۆی کە قورئان بۆچارەسەرکردنی، ئەو خووەبەدەیان کە ھاتەخوار، بە پلەی یەکەم، ئەرکی گەیاندن و جێبەجێکردنی، کەوتە سەرشانی، پێغەمبەری خۆشەویستمان (دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت)، ئەوکەسایەتییە پیرۆزەی، کە موعاناتی گەورەی لەوەدابوو، گیرۆدەی دەستی خەڵکێک بووبوو، تا بڵێی دوور بوون لە کەمترین بنەما و بەھاکانی مرۆڤایەتی، بەتایبەتی لەلایەنی ڕەوشتەوە، ھەربۆیەکە دەبینین ئەوژیانەی کە پێیدەگوترێت: ژیاننامەی پێغەمبەرایەتی محەممەد(دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت)، پڕیەتی لە ئەگەری سەیرو گران.
پەروەردگار لە بەرپەرچی ئەوانەدا، کە ڕچەڵەک دەگۆڕن و نەسەبی خەڵکی تێک دەدەن، لە دوو ئایەتەی ٤و٥ی سورەتی(الاحزاب)دا دەفەرمێت:
(ئەوانەی کە ئێوە، بە(ئیدیعا) ناویان دەنێن نەوە و ڕەگەزی خۆتان، ئەوھا نییە، ئەوانە کوڕ و وەچەی ئێوەنین!، ئەودەعوای ئێوە دەیکەن لەوە تێناپەڕێت، کە درۆدەکەن و قسەی سەرزارتانە!)، پاشان دەفەرمێت: (منداڵەکان بەناوی بابیانەوە بانگ بکەن، چونکە ئەوبەناوی باوک بانگکردنە، پڕیەتی لەداد و لە ھەقەوە نزیکە و پەسەندە لەلای خوای پەروەردگارتان).
لە کاتێکدا، کە دەوروبەری مزگەوتەکەی پێغەمبەر (دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت)، لە مەدینەی مونەوەرە، زەوییەکی زۆری خاڵیی بەدەورەوە ھەبوو، بەنوسەلەمێکان ویستیان، گەڕەک و ناوچە و ھەوارگەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و بێن لە نزیکی پێغەمبەر(دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت)، و مزگەوتە کەیەوە خانووماڵ درووست بکەن و شوێنەواری خێڵەکەی خۆیان بەجێبھێڵن، پێغەمبەریش(دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت)، پرسیاری لێکردن و فەرموی: ھەواڵی ئەوەم پێگەیشتووە، گوایە: ئێوە دەتانەوێ، بێنە نزیکی من و مزگەوتەکەم و شوێنەکانی خۆتان جێ بهێڵن؟، ئەوانیش عەرزیانکرد: بەڵێ بەنیازی شتێکی ئەوھابووین!، ئەویش پێی فەرموون: شوێنەکانی خۆتان بەجێ مەھێڵن، چونکە لە دوای خۆتان شوێنەوارتان دەمێنێت و مێژووتان دەنووسرێتەوە)(٢).
لەفەرموودەیەکی تردا پێمان دەفەروێت: (ئەوەندە فێری رەگەزە کانتان ببن، کە سیلەی رەحمەکانتان بگەیەنن)(٣).
پەراوێزەکان:
(١)بگەڕێنەوە بۆ خەبات ژمارە(١٦٤٣) چوارشەممە /٨/١٢/٢٠٠٤ ل٩). و ژمارە(١٦٤٤) پێنج شەممە٩/١٢/٢٠٠٤.ل٩).
(2)(مسند احمد بن حنبل، ج 22رقمه 14566).
(3)(صحیح سنن الترمذي، رقمه 1979).

ھەواڵی زیاتر