شوێنێكی تایبەت بۆ ئەرشیفی پرۆفیسۆر د.ئەحمەد دزەیی دانرا

هێمن خەلیل – هەولێر

بەرواری ٢-١٢-٢٠٢٣ لە مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر شوێنێكی تایبەت بۆ یادەوەری و دیكۆمێنت و ئەرشیفی پرۆفیسۆر د.ئەحمەد دزەیی تەرخانكرا.

بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و مامۆستایان و میوانان و بە ئامادەبوونی “پ.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی” لە باڵەخانەی مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر مێزێكی تایبەت بۆ یادەوەری و دیکۆمێنت و ئەرشیفی پرۆفیسۆر د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی (سەرۆكی پێشووی زانكۆکانی سەلاحەدین و ئەربیلی نیودەولەتی و بەیان ) هاتە دانان.
جێگەی باسە مۆزەخانە ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بووەتە شوێنێكی سەرنجراكێش و پڕ بایەخ لەهەمانكاتدا ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان و میوانان سەردانی دەكەن جگە لە ئەرشیف كردنی وێنەو دیكۆمێنتەكان سوودێكی زۆری زانستی و پەروەردەیی هەیە.