مەنووسە، بنووسە!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە قەتەڕ، میسڕ. فەڕەنسا، فۆڕم، فەڵەستین. بنووسە قەتەر، میسر، فەرەنسا،فۆرم، فەلەستین.
مەنووسە ئەم پرۆژەیە، ئەم لێکۆڵینەوەیە. بنووسە ئەم پرۆژە، ئەم لێکۆڵینەوە.
مەنووسە هاوکاریکردنی جوتیاران. بنووسە هاوکاریی جووتیاران.
مەنووسە تۆپەکە کەوتە چاڵەکەوە. بنووسە تۆپەکە کەوتە چاڵەکە.
مەنووسە جووتیاران بە ڕێژەی لەسەدا 70 زێدەڕەوی لە بەکارهێنانی ئاو دەکەن. بنووسە جووتیاران بە ڕێژەی %70 زیاتر لە پێویست ئاو بەکار دەهێنن.
مەنووسە حکومەت، سوریا، نوسین. بنووسە حکوومەت، سووریا، نووسین.
مەنووسە پۆند. بنووسە گۆل، یان گۆم.
مەنووسە هاوسۆزی و پشتیوانی سەرۆکی هەرێممان بۆ گەلی فەڵەستین دووپاکردەوە. بنووسە هاوسۆزی و پشتیوانیی سەرۆکی هەرێممان بۆ گەلی فەلەستین دووپات کردەوە.
مەنووسە شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم. بنووسە شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێم.
مەنووسە کۆنسوڵخانەی گشتی فەڵەستین. بنووسە کۆنسوڵخانەی گشتیی فەلەستین.
مەنووسە ئەم ڕاگرتنە مرۆییە. بنووسە ئەم شەڕڕاگرتنە مرۆییە.
مەنووسە بەهێزتربێت. بنووسە بەهێزتر بێت.
مەنووسە شەڕەکە بەڕێوەدەچێت. بنووسە شەڕەکە بەردەوامە.
مەنووسە لەیەکترتێگەیشتن. بنووسە لە یەکترگەیشتن.
مەنووسە ستەیج. بنووسە سەکۆ.
مەنووسە دیبەیت. بنووسە دەمەتەقێ، یان گفتوگۆ.
مەنووسە شانشینی عەرەبی یەکگرتوو. بنووسە میرنشینە عەرەبییە یەکگرتووەکان.
مەنووسە پیسایی مانگا. بنووسە شیاکە.
مەنووسە بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچەی چینێکی مووچەخۆران درا. بنووسە بڕیار درا مووچەی توێژێکی مووچەخۆران زیاد بکرێت.
مەنووسە کارەبای کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی بوو. بنووسە کارەبای کوردستان بە گشتی کوژایەوە

ھەواڵی زیاتر