سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

كازمی: داعش له‌ ره‌گه‌وه‌ ریشه‌كێش ده‌كه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چواره‌م ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژە بە سەركەوتنەكان دەدەین تا ریشەكێشكردنی تیرۆر، هیچ كات ناوەستین.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین، ده‌شڵێت “سڵاو لەو خوێنە ئاڵانەی كه‌ خاكیان رزگاركرد و عێراقییەكانیان یەكخست”.

راشیگه‌یاند، لە چوارەم ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتندا بەسەر داعشی تیرۆریست، درێژە بە سەركەوتنەكان دەدەین تا ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و هیچ كات ناوەستین.