کێڵگەی پەلەوەری شەدار بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/12/2021 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە فەرمی پڕۆژەی کێڵگەی پەلەوەری شەداریان لە هەولێر کردەوە.

ئەم پڕۆژەیە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە کابینەی نۆیەم وەرگرتووە، توانیویەتی لەماوەی تەنیا ساڵێك و شەش مانگ پرۆژەکە تەواوبکات و بیخاتەکار، ئەم پڕۆژەیە لەسەر رووبەرووی 213 دۆنم زەوی بوونیاتنراوە، لە شەش هۆڵی بەرهەمهێنانی هێلکەو 2 هۆڵی پەروەرده‌کردنی مریشك پێکهاتووە، ژمارەی مریشکی هێلکەکەر 427 هەزار دانەیە، واتە رۆژانە هەزار تاوەکو هەزارو ١٠٠ کارتۆن هێلكە بەرهەم دێنێت و دەخاتە بازاڕەکانەوە.

یەکێك لە تایبەتەندییەکانی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە، هەر لەناوخۆی کێڵگەکە عەلەف و بەرهەمەکانی دیکەی تایبەت بە پەروەردەکردنی مریشك دابین دەکرێت و لەم روووەوە پشت بەخۆی دەبەستێت. خاوەنی پڕۆژەکە بە سیستەمێکی پێشکەوتوو کاری دامەزراندنی کێڵگەکەی کردووە و هەوڵیداوە بەشێوازێکی سەردەمیانە دروستی بکات.

کێڵگەکە ڕێژه‌ی 50%ی پێداویستی ناوخۆ بازاڕەکانی هەولێر دابین دەکات، هەروەها بووەتە هۆی ئەوەی سەدان هەلی کار بۆ دەستی ناوخۆ برەخسێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، تەنیا لە کابینەی نۆیەم مۆڵەتی كاركردن به‌ 9 پرۆژەی پەلەوەر دراوه‌ و بەم هەنگاوەش ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبووەتەوە و هەزاران هەلی کاری راسەوخۆ و ناراستەوخۆش رەخساووە.

ھەواڵی زیاتر