لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە یەکێتی ئەوروپا، نوێنەری حکومەت بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لێژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە گەڵ عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا كه بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە پەرلەمانی ئەوروپا، نوێنەری ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا، بەرپرسی شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و بالیۆزی عێراق بەشدار بوون، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەت وتەیەکی پێشکەشی پەرلەمانتارانی ئەوروپی و ئامادەبووان کرد.
لە وتەکەیدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر دلاوەر خالد ئاژگەیی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەم دوایەی عێراقی بە پاکترین هەڵبژاردن لە مێژوی عێراق ناوبرد، بەڵام بە ئامادەبووانی راگەیاند، کە بەداخەوە دادگای فیدرالی پێش راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەلبژاردن دەستکاری ئەنجامەکانی کرد لە بەرژەوەندی چەند لایەنەکی سیاسی و لە دوای فشاری سیاسی، کە ئەمە هێمای پرسیاری خستە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەکی گشتی.
لە بەشێکی دیكهی گوتەکانیدا، دلاوەر خالد ئاژگەیی ئاماژەی بە بارودۆخی ئەمنی ناوچە كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستانی کرد، کە لەم دواییه بوونەتە پێگە و شوێنی چاڵاکیەکانی داعش و لەو ناوەش ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە و چەند پێشمەرگەیهکی قارەمان شەهید بوون، کە ئەمەش لە بەر نەبوونی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە و بۆشایی ئەمنی دروست بووە و چارەسەری سەرەکیش بۆ ئهو كێشهیه، جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوری عێراقە.
سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراق رایگەیاند، کە ئەوەی بە لای کوردهوه گرنگە ئەوەیە، کە هاوبەشی راستەقینە بێت لە حوکمڕانی لە عێراق و خاوەنی بڕیار بێت لە بوارەکانه سیاسی و ئامنی و ئابووری عێراق.