وەزارەتی دارایی، وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە زۆربەی خەرجی و پێشینەکان رادەگرێت.

لە نووسراوێکی فەرمیدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە: “بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵی 2021، بە مەبەستی دیارکردنی هەلی گونجاو بۆ یەکە ژمێریارییەکانی بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بە مەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیان بۆ وەزارەتمان لەکاتی دیاریکراو بڕیاردرا:.

1-راگرتنی سیستمی ئۆنلاین لە رێکەوتی دەرچوونی ئەم رێنماییە تاکو کردنەوە خەرجی لە ساڵی دارایی/2021.

2-راگرتنی گشت خەرجییەک لە رێکەوتی 16/12/2021 بۆ ساڵی دارایی 2021 جگە لە مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێییەکان مانگانە و خاوێن کردنەوە و خواردن.

3راگرتنی زیادکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە.

ھەواڵی زیاتر