وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێره‌وه، دەستیان بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کردووه.
دوێنێ سێشه‌ممە لە ناو سەنتەری شاری هەولێر لە بنکەکانی( ٢٠١، ٢٠٢ ، ٢٠٣، ٢٠٤ ، ٢٠٥ ) نه‌وتی سپی دابه‌شكراوه و بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر دابین كرا به نرخی 103 هه‌زار و 500 دینار.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لە ڕێگه‌ی هەوڵەکانی و بە پاڵپشتیی تەواوی سەرۆکی حکوومەت توانیویه‌تی بە نرخی پاڵپشتیکراو تاکو ئێستا زیاتر لە (116,209) ملیۆن لیتری نەوتی سپی دابین بكات و بەسەر (581) هەزار خێزان دابەشی بكات