ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
له كۆنگره‌ی جه‌ماوه‌ری كۆیه‌دا كه له‌نێوان 17- 21 /3 / 1963 به‌سترا ، بارزانی نه‌مر ده‌فه‌رموێ :
مه‌رج نیه هه‌موو پارتیه‌ك كوردێكی باش بێت
به‌ڵام هه‌موو كوردپه‌روه‌رێك پارتیه
لێره‌و له‌وێ گوێ بیست بووین كه له‌دوای كاره‌ساتی هێرۆشیماو ناكازاكی ، ژاپۆنیه‌كان نه‌خشه رێگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان داناوه كه ئه‌و ژاپۆنه‌ی ئێستای لێوه‌پاش كه‌وت ! گوایه له روانگه‌ی كۆمه‌ڵاتیشدا ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌رداهاتوه ده‌ڵێن : كۆمه‌ڵگا له‌بری عێل وعه‌شیره‌ت به‌سه‌ر كۆمپانیا زه‌به‌ڵلاحه‌كان دابه‌شكراون به نموونه : بنه‌ماڵه‌ی تۆیۆتا ، میسێوبیشی ، داتسن …… تاد
بۆخودی خۆم له‌وكاته‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كوردایه‌تی و پارتایه‌تی ئاوه‌ژوو ده‌كه‌م نێوی خه‌ڵكانێك یان خانه‌واده‌یه‌ك ده‌كه‌ونه به‌رچاوان كه ته‌مه‌نیان وه‌ك دووانه‌ی رۆحی مێژووی كوردایه‌تی و پارتایه‌تی ، هێنده وابه‌سته‌ی یه‌كتر بوین !
ئه‌وه‌ته ئه‌مجاره‌یان هه‌وڵده‌ده‌م لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێده كۆنی ئه‌و مێژووه هه‌ڵده‌مه‌وه كه ده‌مێكه گوێ بیستی نێوی ئه‌و خانه‌واده‌یه بووین ، هه‌روه‌ها ده‌مێكه عه‌وداڵی دیداری رووبه‌رووی بویم كه له ئه‌نجامدا له 3/10/2023 له(لندن)ئه‌و ئومێده‌م هاته‌دی
له ماجه‌ڕای گفتوگۆی هه‌مه‌لایانه‌ی نێوانماندا گووتی : باوكم یه‌كێكه له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له 16/8/1946 له(به‌غدا)به‌سترا ، ئه‌وكات به یه‌كه‌م ئه‌ندامی یه‌ده‌كی سه‌ركردایه‌تی ده‌رچوو .
به‌رله‌وه‌دا باوكم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان : مامۆستا علی عبدالله ، نافع یونس ، صالح حیدری ، خسرۆ تۆفیق و خه‌ڵكی تریش له‌نێوان ساڵانی(1941- 1944)توانیان حیزبێكی ماركسی تایبه‌ت به‌كورد دابمه‌زرێنن كه له‌دواییدا نێونرا (شۆڕش) چونكه ئه‌وانه هه‌موویان سه‌ر به‌حیزبی شیوعی عێراقی بوون ، به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌كی ده‌ڵێن : دوو كه‌س له‌وانه به نهێنی له رێگای(خالد بگداش)چوونه‌ته سۆڤیه‌تی جاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ره‌زامه‌ندی ئه‌وێ بۆ حیزبه‌كه‌یان وه‌رگرن به‌ڵام زۆر به‌تووندی وه‌ڵامی نه‌خێریان دراوه‌ته‌وه ! كه پێویسته ئێوه‌ش له‌ریزی حیزبی شیوعی عێراقدا خه‌بات بكه‌ن ، هه‌رچه‌نده پێیان گوتوون : كه میلله‌تی كورد به چه‌ندان هه‌زار ساڵ له ده‌وڵه‌تی عێراق كه دروستكراوی ئینگلیزه ، كۆنترن نابێ له‌و مافه ره‌وایه‌یان بێبه‌ش بن ! به‌ڵام سیاسه‌تی ستالینی رێگر بوه !
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هێندێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو رێكخستنی حیزبی شیوعی عێراقی و هێندێكیش بۆ ناو حیزبی(هیوا)
كاتێ بارزانی نه‌مر له ساڵی(1943) بۆ گفتوگۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات ، باوكی له گه‌ڵ چه‌ندان گه‌نجی كۆیه له خزمه‌ت بارزانیدا ده‌بین ، له‌دواییدا پشتگیری له شۆڕشی بارزان(1943-1945)ده‌كات بۆیه له‌لایه‌ن میری ده‌ستگیر ده‌كرێ ، له كۆتایی ساڵی(1946) له به‌ندیخانه به‌رده‌درێ ، تا ساڵی(1955) له‌ژێر چاودێری له به‌غدا ده‌مێنێ ، بۆیه ناچارده‌بێ خانه‌واده‌كه‌ی له(كۆیه) بباته لای خۆی و له(ابوغریب) نیشته‌جێ ده‌بن ،
گووتی : به‌نده له(15/5/1945)له شاری(كۆیه) هاتوومه‌ته دونیا ، ئه‌وكات دكتۆرێكی لبنانی به ناوی(امیر الیعقوبی) له‌وێ بوو ، كه ژنه‌كه‌ی كورد بوه‌و ئێستایش ئاگاداری یه‌كترین نێوم لێده‌نێ(نه‌سر – نصرالدین) چونكه دونیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به‌سه‌ر فاشیه‌ت و نازیدا سه‌ركه‌وت !
كاتێ باوكم(عبدالصمد حاجی مه‌نجه‌ڵ)كه به پێنج پشت كاری(به‌ننا) وه‌ستای بیناسازیان كردوه ، كه له به‌ندیخانه به‌ردرا ، ماڵمان گه‌یشته به‌غدا له رێگای دادگا نێوی كردوومه به(سیامه‌ند) چونكه ئه‌وكات باوكم له‌خۆشه‌ویستی مێجه‌ڕ (سیامه‌ندۆڤ) كه هه‌ڵگری میداڵی(لینین)بوه له ئازایه‌تیدا ، چونكه یه‌كه‌م كوردی ئێریڤان بوه گه‌یشتۆته نێو قه‌ڵای عه‌سكه‌رتاری هیتله‌ر ! ئه‌و ناوه‌ی ده‌قه‌به‌ر كردووم !
كاك سیامه‌ند به‌ننا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی : له‌ساڵی(1962)كاتێ ئاماده‌یم ته‌واوكردو له‌یه‌كه‌مه‌كان بووم ده‌گه‌ڵ په‌نجا قوتابی دیكه‌ی عێراقی بۆ خوێندن ره‌وانه‌ی(لندن) كراین ، من له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌ندازیاریم خوێند ، نابێ ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین به‌ر له‌رۆیشتنم بۆ خوێندن په‌یوه‌ندیم به رێكخستنی پارتی كردبوو هه‌ڤاڵ(حافیز انور مائی) به‌رپرسم بوو ، به‌ڵام له ساڵی(1965) شه‌ره‌فی ئه‌ندامایه‌تی پارتیم له لندن وه‌رگرت ! به‌رپرسی رێكخستنمان له‌وێ هه‌ڤاڵ(هادی ره‌حمانی) برای مامۆستا(حبیب محمد كریم)بوو ،
قوتابیه كورده‌كان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان بۆ ئه‌وێ له ریزی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران خه‌باتی كوردایه‌تیمان به‌رده‌وامكرد ، له مانگی 12/1962 كۆنگره‌ی خوێندكاران له‌شاری(مانچسته‌ر)به‌سترا له‌بری هاوڕێ(طارق لطفی ده‌روێش)هه‌ڤاڵ(دارا عه‌تار)بوو به به‌رپرسی خوێندكاران لقی(به‌ریتانیا) ،هه‌رچه‌نده ژماره‌ی قوتابیانی كورد له وڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌و خوێندكارانه كه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات ده‌یانخوێند زۆر كه‌متر بوین ! له‌وێ خوێندكارانمان ئازادی زۆریان نه‌بوو چونكه وڵاتی پۆلیسی بوون هه‌رچه‌نده به‌ڕێزان : قادر دیلان ، طارق ئاكره‌یی ، داره‌وان نامیق ، عزیزی شێخ ره‌زا ، رمزی شعبان ، هه‌رده‌م شوێن په‌نجه‌یان له چاڵاكیه‌كانی خوێندكاران له‌وێ دیاربوو ، پیاو بۆ خوا بڵێ ئازادی له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌دا زیاتر بوو بۆیه هه‌موو شتێكمان ده‌كرد له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی ، گه‌یاندنی ناڕه‌زایی بۆ كه‌سایه‌تی و داموده‌زگاكان ، خۆپیشاندان و مانگرتن ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردن به په‌یامنێرانی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان تا خه‌ڵكی ئه‌وێ له ئێش‌وئازاری میلله‌تی كورد ئاگادار بن هه‌روه‌ها رێگاخۆشكه‌ریمان بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌كرد كه سه‌ردانی ناو شۆڕ‌شیان ده‌كرد ، سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له رێكخراوه خێرخوازه‌كانی ئه‌وێ ، راسته سیاسه‌تی ئینگلیز له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بوو به‌ڵام ئازادی به‌رفراوان بوو بۆ چاڵاكیه‌كانی ئێمه‌ی خوێندكاران .
كاتێ كوده‌تای به‌عسیه‌كان له‌سه‌ر(عبدالكریم قاسم)كرا ، رژێم ده‌رگای بۆ گفتوگۆكردن له‌نێوان شۆڕشی كورد‌و ده‌سه‌ڵات واڵاكرده‌وه سه‌ره‌تا دڵمان زۆرخۆش بوو كه بۆ ماوه‌یه‌ك میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ناسه‌یه‌ك بدات ! له‌وكاتوساته‌دا كۆنگره‌ی جه‌ماوه‌ری له كۆیه به‌سترا كه زۆربه‌ی پیاوماقوڵان و كه‌سایه‌تیه‌كان تێیدا به‌شدار بوون كه له ئه‌نجامدا (13) نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردران كه یه‌كێكیان باوكم بوو كه له گه‌ڵ وه‌فدی ساڵی(1963) به‌سه‌رۆكایه‌تی مام جلال چوونه به‌غداو له ئه‌نجامدا ده‌ستگیركران ! به‌ڵام مام جلال له‌گه‌ڵ وه‌فدی عێراق خۆی گه‌یانده (قاهره) كه وه‌فده‌كه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر(الوحده)چوونه لای(جمال عبدالناصر)
به‌بۆچونی كاك سیامه‌ندو خه‌ڵكانێكی دیكه كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاماده‌بوون له‌و باوه‌ڕه‌دان كه سه‌ره‌تای دڕدۆنگی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی و بارزانیدا له‌و كۆنگره جه‌ماوه‌ریه‌دا ده‌ستی پێكردوه كاتێ گرووپی(م.س)داوایان كردوه ته‌نیا ئه‌ندامانی پارتی بۆیان هه‌بێت خۆیان هه‌ڵبژێرن یان ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بوه چونكه فه‌رموویه‌تی : مه‌رج نیه هه‌موو پارتیه‌ك كوردی باش بێت ، به‌ڵام هه‌موو كوردپه‌روه‌رێك پارتیه ! له‌به‌رهه‌ندێ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوو وه‌فده‌كه‌ش پارتی نه‌بوون !
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاتنی شیوعیه‌كانی عێراق له ده‌ست زوڵم‌و زۆرداری به‌عسیه‌كان بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی شۆڕش ، له‌مه‌یشدا گرووپی(م . س)له پێشوازیكردنیادا ناڕازی بوون به بیانوی ئه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شۆڕش شیوعیه‌كان هه‌ڵوێستیان باش نه‌بوه ! به‌ڵام بارزانی نه‌مر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان هه‌موو ئاسانكاری بۆ شیوعیه‌كانی كردوه تا له ئه‌نجامدا ده‌ورێكی زۆر باشیان له شه‌ڕه‌كاندا بینیوه .
له(قاهره)وه ، مام جلال نامه‌یه‌كی بۆ ناردم كه دڵنیام ده‌كاته‌وه له بارودۆخی باوكم كه له گه‌ڵ وه‌فده‌كه له به‌غدا بوون هه‌روه‌ها دڵخۆشی خۆی به بارودۆخی ئه‌وكاتی عێراق نیشانداوه ، به‌داخه‌وه هێنده‌ی نه‌برد رژێم له‌بری پێكهاتن ده‌گه‌ڵ شۆڕشی كورد گشت وه‌فده‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد له دوای كوده‌تای(عبدالسلام عارف) له تشرینی دووه‌م به‌ردران !
دوابه‌دوای كۆنفرانسی ماوه‌ت ئاگری ئه‌و درزه كوشنده‌یه ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خویندكاران و رێكخستنی حزبیشی له‌ده‌ره‌وه گرته‌وه ، ئێمه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك له گه‌ڵ شۆڕش ماینه‌وه : هادی ره‌حمانی ، هاوار كاكه زیاد ، دارا عه‌تار ، غلام جمعه فه‌یلی و به‌نده
ئیدی ئه‌و بارودۆخه زێده دژواره ئێمه‌ی زیاتر هاندا چاڵاكی زۆرتر‌و باشتر ئه‌نجام بده‌ین ، په‌نامان بۆ چه‌ند پاره‌داری كورد وه‌ك : نازم زه‌هاوی ، محمد سعید خه‌فاف ، رشید عارف سه‌ققا برد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆ جموجۆله‌كانمان رۆنیۆیه‌ك بكڕین ! هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شیوعیه‌كان بۆ ناو شۆڕش به هاریكاری حیزبی شیوعی به‌ریتانی و یه‌ك له سكرتێره‌كانی فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی بیست كه ناوی(خالد زكی) بوو ، له‌دواییدا بوو به قیاده‌ی مه‌ركه‌زی ، توانیمان بگه‌ینه فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی بیست(Bertrand Russel – برتراند ئه‌رثر ویلیا‌م راسڵ18 / 5 / 1872 – 2 / 2 / 1970 )كه‌ئه‌وكات لێژنه‌یه‌كیان بۆ به‌رگری له خه‌ڵكی عێراق دامه‌زراندبوو ئێمه‌یش به هاوكاری ئه‌وان كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كورد دابمه‌زرێنین چونكه له‌وكاته‌دا سوپای سووریا( لیوای الیرموك – فهد الشاعری دورزی)وسوپای عێراق هێرشیان بۆ كوردستان هێنا ! ئه‌و فه‌یله‌سووفه هاریكاری خه‌ڵكی جیهانی ده‌كرد بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی
ئه‌و جموجۆلیه په‌ره‌ی سه‌ند تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه كۆماری مه‌نگۆلیا له‌سه‌ر مینبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بكات به‌ڵام له‌دوای كوده‌تای عبدالسلام عارف ، سۆڤیه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڤیتۆیان خسته سه‌ر مه‌نگۆلیاو ناچاریان كردن پێشنیاره‌كه بكشێنته‌وه !
پارتیه‌كان به‌مشێوه‌یه درێژه‌یان به چاڵیه‌كاندا تا گه‌یشتینه قۆناغی چوار ساڵه‌ی رێككه‌وتنی ئادار له‌نێوان حكومه‌ت و شۆڕشدا ، له‌و ماوه‌یه‌دا شۆڕش توانی له‌سه‌ر پیشنیاری كاك ئیدریس بارزانی بیرۆیه‌كی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی شۆڕش له لندن به به‌رپرسی به‌ڕێز(جمال علمدار)و ئه‌ندامایه‌تی(هاوار كاكه زیاد ، سیامه‌ند به‌ننا ، حسین حیدر فه‌یلی) دابمه‌زرێنێ ، ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌یوست و ئه‌وه‌ی به ئێمه ده‌كرا درێغیمان نه‌كرد ، له‌گه‌ڵ دووباره شه‌ڕهه‌ڵگیرسان ، له‌سه‌ر بڕیاری شۆڕش له ئایاری ساڵی(1974) گه‌یشتمه ده‌ربه‌ندی رایات ، تا نسكۆی شۆڕش وه‌ك وه‌رگێڕی بارزانی نه‌مر ، كاك ئیدریس ، كاك مسعود كارمكرد ، دوورنیه زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌زانن كه له( 7 – 8 – 9 ) تا 13/3/1975 له گه‌رووی عه‌مه‌رئاغا شه‌ڕێكی زێده دژوار به‌رده‌وام بوو ، من هه‌موو رۆژنامه‌نوسانی بێگانه‌م گه‌یانده ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كه ! له‌دوای ناچاربونمان به كشانه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری كاك ئیدریس بارزانی له رۆژی 19 / 3 / 1975 رۆژنامه‌نووسه‌كانم په‌ڕانده‌وه ئێران ، تا ده‌رچوونم له تاران له گه‌ڵ دكتۆر شه‌فیق قه‌زاز له ئۆفیسی نوێنه‌راتی شۆڕش له‌خزمه‌ت په‌نابه‌رانی خۆمان بوین له ئایاری(1975) ئێمه(11) كه‌س بوین وه‌ك په‌نابه‌ر گه‌یشتینه(هۆڵه‌ندا)
به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و قۆناغی دوای نسكۆ بچین كاك سیامه‌ند به‌ننا گووتی : بۆ مێژوو ده‌یگێڕمه‌وه كاتێ له‌سه‌ر فه‌رمانی بارزانی له هێزی(كاوه)وه ، بروسكه‌یه‌كی نهێنی ژماره(19) بۆ سه‌رۆكایه‌تی رژێم ده‌نێردرێ به‌ڵام غرووریه‌تی رژێم به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه به خراپه وه‌ڵامی شۆڕشی كوردیاندایه‌وه !
بڕیاردرا كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردی له‌مه‌ڕخۆمان له ئابی ساڵی(1975)كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی له(به‌رلین) ببه‌ستێ ، به‌داخه‌وه جارێكی دیكه لێكترازان له‌نێو كوردان روویدا كاتێ هه‌موومان چووینه نێو هۆڵه‌كه كۆنه جه‌لالیه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه(عمر شێخمووس)كه كوردێكی كوردستانی سووریایه ، سه‌ركێشی ئه‌و لێكترازانه‌ی كرد بیانویان ئه‌وه بوو كه وێنه‌ی بارزانی نه‌مر هه‌ڵواسرابوو ! هه‌رچه‌نده مام جلالیش له‌وێ ئاماده بوو ، ئێمه‌یش هێنانه‌خواره‌وه‌ی وێنه‌كه‌مان قه‌بووڵ نه‌كرد بۆیه له‌سه‌ر پێشنیاری(كامه‌ران به‌درخان)كۆنگره‌مان گواسته‌وه هۆڵێكی دیكه !
كاتێ لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا به‌ڕێزان : طارق ئاكره‌یی ، سیامه‌ند به‌ننا ، شاخه‌وان نامیق ، عزیز شێخ ره‌زا ده‌رچوون ، جارێكی دیكه ئاژاوه‌یان دروستكرد‌و به‌ئاشكرا لێكترازانی كۆمه‌ڵه‌یان به سكرتێری (فؤاد حسین)به نێوی كۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی كورد له‌ده‌ره‌وه (AKSA) راگه‌یاند
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به سكرتاریه‌تی(رۆژ نوری شاوه‌یس ، محمد صالح جمعه) به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد راگه‌یاندرا كه ساڵگه‌ردی نۆزده‌مینمان بوو ، من وه‌ك به‌رپرسی رێكخراوی حیزب گه‌ڕاینه‌وه هۆڵه‌ندا هێنده‌ی نه‌برد وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆڕش وه‌ك په‌ناهه‌نده گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا تا ده‌هات دڕدۆنگی ده‌كه‌وته نێوان كۆنه براده‌رانی دوێنی شۆڕش ، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕێزان : علی عبدالله ، نوری شاوه‌یس ، دكتۆر مجید جعفر فه‌یلی) له لندن له هه‌مان باڵه‌خانه‌ی بیرۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی حیزب سه‌رپه‌رشتی حیزب و چاڵاكیه‌كانیان ده‌كرد چونكه ئه‌وكات كاك جمال عه‌له‌مدار و هاوار كاكه زیاد له حیزب نه‌مابوون !
دوابه‌دوای ساڵێك واته له ئابی ساڵی(1976)كۆنفرانسی حیزب(سه‌ركردایه‌تی كاتیی – قیاده موه‌قه‌ته )به سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌ڕێزان : (سامی عبدالرحمن ، نوری شاوه‌یس ، طارق ئاكره‌یی)له به‌رلین به‌سترا ، له‌وكاته‌دا هه‌ر حیزب و رێكخراو بوو داده‌مه‌زرا واته رۆژ به رۆژ ئینشقاق و لێكترازان په‌ره‌ی ده‌سه‌ند ، بۆیه به‌م كۆنفرانسه گوڕوتینێك كه‌وته‌وه ناو رێكخستنه‌كانمانه‌وه ، ئه‌و به‌ڕێزانه بۆ لقی ئه‌وروپا ده‌ست به‌كاربوین : حمه ره‌زا وه‌ك به‌رپرس ، كارگێڕان له طارق ئاكره‌یی ، سیامه‌ند به‌ننا ، عبدالسلام به‌رواری پێكهاتن ، له چاڵاكیه‌كانمان به‌رده‌وام بوین .
له‌سه‌ر بڕیاری هێژا مسعود بارزانی (سیامه‌ند به‌ننا) و (ئازا خه‌فاف) له ئابی ساڵی(1977)به رێگای ئه‌نقه‌ره ، دیاربه‌كر ، جزیره ، ئێمه‌یان گه‌یانده (كۆماته) بۆ لای كاك (جوهر نامیق) له‌دواییدا به ناوی(كوردۆ)گوازرامه‌وه بۆ(بێداڤ) تا مانگی 11/1978 له ئێزگه كارمكرد
ئێستا كه باس له‌و قۆناغه زێده دژواره ده‌كه‌م ، ژیانه سه‌خت و نه‌داریه‌كه‌ی نێو شاخوداخی كوردستان و نه‌بونی رێگاوبان و ئامێری په‌یوه‌ندی پێشكه‌وتو هه‌روه‌ها راماڵینی گونده‌كانی سنوور بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێیه‌كان سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی چه‌كی باش به‌رامبه‌ر سوپا دڕنده زه‌به‌ڵلاحه‌كه‌ی به‌عس ئه‌ركی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمانی قورس‌تر كردبوو ، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانمان توانیان له ئه‌نجامدا میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌ینه ئه‌مڕۆژه‌مان بۆیه ده‌ستم دامێنی ئه‌و كه‌سانه كه ئێستا ئه‌ركی حیزب و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ ئه‌و رۆژه دژوارانه‌ی دوێنێی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و گوڵان له‌به‌رچاو بگرن !
له باره‌گاكه‌مان ته‌نیا(12) پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌یان ئه‌نجام ده‌دا به‌نموونه : رۆژانه كاتێ كۆپته‌ره‌كانی رژێم به‌هۆی زه‌بزه‌به‌ی رادیۆ ده‌هاتنه سه‌رمان ئه‌وه قاره‌مانه‌كانمان به(53)چركه ئه‌و ئه‌نتێله(13)مه‌تر به‌رزه‌یان ده‌هێنا خواره‌وه ! ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم كڕین و هێنانی ئێزگه له(باڵیۆزخانه‌ی یۆرگوا له سوید) بۆ ناوچه‌ی( هه‌ركی وبێداڤ) مه‌گه‌ر به‌تامی ئه‌فسانه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا باسكرێ !
تا بتوانین له‌سه‌ر نابه‌ڵه‌دی خۆمان ، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێوی خوێنه‌ران دروست بكه‌ین ئه‌و سه‌ربرده بۆ مێژوو ده‌گێڕمه‌وه : ده‌نگی رادیۆكه‌مان له لندن ، تاران ، به‌سرا ، بولگاریا ده‌بیسرا كه‌چی ده‌نگ له گونده‌كه‌ی خۆمان و ده‌وروبه‌ر نه‌بوو ! به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندازیاره كورده‌ی باكوور‌و خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ كه‌تلۆ‌كه‌كان توانیمان ئه‌و ده‌نگه تیژڕۆیه بۆ پانتایی كوردستان بگه‌ینینه ئه‌رز ! شایانی باسه شه‌هید (شڤان كه‌تانی) و (هۆشیار بناڤی) له‌شوێنی به‌نده ئێزگه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد !
له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا گه‌یشتینه‌وه كوردستان ، سه‌ره‌تا وه‌ك نوێنه‌ری كاك مسعود بارزانی و كاك نێچیرڤان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كارم ده‌كرد ، ئینجا وه‌ك یه‌كه‌م نوێنه‌ری حیزب له ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌كار بوم ، له‌دوای رزگاركردنی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان طارق ئاكره‌یی ، غازی زێباری ، صلاح شێخلی له(2004) وه‌ك باڵیۆز ده‌ست نیشان كراین ، له هۆڵه‌ندا ده‌ستبه‌كاربوم كه تا دونیا ماوه شانازم به گه‌یاندنی(فان ئانڕات)بۆ دادگای نێو ده‌وڵه‌نی كه له عێراق به ناوی(فارس محمد صالح) خێزانیشی فه‌له‌ستینی بوو ، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان ده‌قه‌به‌ر كردبوو ، ئه‌م كه‌سه كیمیای بۆ سوپای عێراق دابین ده‌كرد كه به(17) ساڵ به‌ندكرا !
هه‌روه‌ها به‌كۆشسشی ئێمه په‌یكه‌ری كاره‌ساتی هه‌لبجه له هۆڵه‌ندا دانرا ! هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی ئابووریم بۆ عێراق و هه‌رێم سازكرد ، ساڵانه شانبه‌شان له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی خۆمان ئه‌ورۆزمان وه‌ك فیستڤاڵ به هۆڵه‌ندیه‌كان ده‌ناساند ، پشتگیری شانۆ ، كاری هونه‌ری هه‌مه‌جۆرمان ده‌كرد واته جموجۆلی باشمان هه‌بوو بۆیه كه‌ناڵی(2) هۆڵه‌ندی سه‌عاتێك فلیمێكی دیكۆمینتاریان له‌ژێر ناونیشانی(یاخی بوێكی قاتله‌به‌ر( له‌سه‌ر دورست كردم !