حکومڕانی

عارف ڕوشدی

حکومڕانی، هونەری بەڕێوەبردنی دامودەزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە بە تاک و کۆی کومەڵگە. حکومڕانی بە کەسانی خاوەن ئەزمون و دڵسوز دەکرێت، بەوکەسانە دەکرێت ( چالاک و ڕاستگون، نەشڵەژاون لەتەنگژەکاندا و ڕەش بین نین). هەر کەسێک کەمێک بیربکاتەوە لە بارودۆخی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، تیدەگات لە بنەڕەتدا سەرچاوەی کێشە و گرفتەکان لە بیرکردنەوەی سەقەتی دەسەڵاتدارانی بەغدادایە، هەمیشە لە پیلانگێڕیدان دژی مافە ڕەواکانی گەلەمان، بەڵام ئەوەی جێگای داخە هەندێ دەستە و دایرەی بێباک دەیانەوێ ڕاستییەکان لێڵ کەن و لە هەندێ شوێنی هەرێمەکەمان بەشداربن لە داچاندنی تۆوی دووبەرەکی و برەودان بە پیلانی ناحەزان ! جێگای داخە لە ژێر هەژمونی ئەم بیرە لاسەنگەدا بۆ ماوەی چەند مانگێکە ڕێگری دەکرێت لە پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هانی هەرزەکارانە لە ئارادایە بۆ زیاتر ملکەچبوون ! ئایا هەرئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی حکوومەت ئەنجامی داوە لە دهۆک و زاخۆ ( کردنەوەی کارگەی دەستاری وەبەرهێنانی ئارد لە دهۆک و دانانی بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ریسایکلین لە زاخۆ)، وەک دەروازەیەک بۆ دابینکردنی سەدان هەلی کار و پێشکەوتن ڕاست و ڕەوایە، یان تەگەرە خستنە بەردەم پروسەی خوێندن و ڕاگرتنی پەرەپێدانی پڕوژەکانی دیکەی بڕیارلێدراو لە ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین و هەڵەپجە؟ لە گەڵ ئەوەشدا حکوومەت بە پێی دەرفەت دەستەوەستان نەبووە، ئەمە لەکاتێکدایە حکوومەتی هەرێم لە هەمو لایەکی دیکە ڕاستگۆتر و خەمخۆرترە لە بواری ڕێککەوتنێکی یاسایی و سەرفرازانە لەگەڵ بەغدا لە پێناوی دابینکردنی موچە و خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان، بە پێچەوانەی هاش و هوشی هەرزەکاران و ملکەچبووان .

ھەواڵی زیاتر