کتێبخانە گشتیەکانی هەولێر

ناز فه‌له‌كه‌دین

بەشی : 10

کتێبخانەی گشتی هەولێر، وەک سەنتەرێکی مەزن و گەنجینەی مەعرفەت و زانست،بەردەوام هاوکاری کتێبخانەکانی دیکە وەک (کتێنخانەی تایبەت بە زیندانی مەحه ته، زيندانی چاکسازی ژنان ،چەندین قوتابخانەی حوکومی و ناحوکومی ،چەندین کۆلێژ و پەیمانگا،چەند فەرمانگای حوکومی،چەندین سەنتەر و ڕێکخراو،باخچەی ساوایان،ناردنی کتێب بۆ پارێزگاکان،تەنانەت کتێبخانەی گشتی کەرکوک،و چەند کتێبخانەیەک لە دەوروبەری کەرکوک و،پارێزگای بەسرە و…..).

زۆر بەی جاران ئەگەر گۆڤار یان کتێبی مناڵان بە ڕێژەی زۆر بۆ کتێبخانە کرا بێتە دیاری، لە کاتی سەردانی قوتابخانە بنەرەتیەکان هەندێکجار پێشکەش دەکرێتە سەر قوتابیان بە تایبەت لە هۆڵی تایبەت بە مناڵان ئەم چالاکییە ئەنجام دەدرێت.
زۆر جار بەرێوەبەری قوتابخانەکان لە هۆلی سمیناری کتێبخانە (هۆڵی دوکتۆرە کوردستان موکریانی )سمینار پێشکەش بە قوتابیان دەکەن.
قوتابیانی خولی هاوینە (کۆلێژ،پەیمانگا) کە کۆتا ساڵی خوێندنیانە لە هۆلی کتێب و ڕۆژنامەکان و هەروەها ژووری ئیدارە و ژمێریاری و ئای تی ،وەک ئەزموون خولێکی فێرکاری دەبینن و لە کۆتایی هەرکەس دەبێت کتێبێک هەڵبژێرن و ماوەی دوو هەفتە ،دەرفەتیان هەیە کە کتێب بخوێنن و دوایی وەک ئەزموون لە ڕێگای بەرێوەبەر پرسیاریان سەبارەت بە بابەتی کتێب لەم قوتابیانە دەکرێت،بۆ ئەوەی فێر بکرێن چۆن دەتوانن سوود لە ناوەرۆکی کتێب ببینن.
ئەوەی فەزای پەرتووکخانە جوان دەکات هاتن و سەدانی مناڵ و گەنجە کە ڕۆژانی جوانی پایزی و زستانی و بەهاری،بە پاسی تایبەت لە پێش باڵاخانەی کتێبخانە ڕادەوستن و بە روخساری گەش و دەم بە پێکەنین سەردانی هۆلەکان دەکەن و سەرسام دەبن.پێشوازی کارمەندانی شارەزا و زانیاریان زیاتر قوتابیان شیفتەو شە یدای کتێب دەکات.

ئەوەی زۆر گرینگە ئەوڕاپۆتانەیە کە قوتابیان دەبێت بە مامۆستای خۆیان پێشکەش کەن کە گوزارشت لەو زانیاریانەیە کە لە سەر بابەتی پەرتووک و پەرتووکخانە بە دەست دێنن.
ئەم سەردانی کردنی لاوان بۆ کتێنخانە بە شێوەی پراکتیکی توانیوتی وا بکات ڕێژەی خوێنەر دوو هەندە بێت.
لە هۆڵی خوێندنەوە لە نهۆمی دووەم
خوێنەران لە کەشەکی ئارام
خەریکی خوێندن یان لێکۆلینەوەن ،بایخ دان بەم بەشە زۆر گرینگە بۆ ئەوەی هاووڵاتی بتوانێت سوود لە کەش و هەوای رەخساوی کتێبخانە وە بگریت.
سەبارەت بە ئەو کەسانەی دەرچووی خوێندنی باڵان (دوکتۆرا،ماستەر،دیبلۆم)یک لە مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەم قوتابیانە ئەوەیە کە نوسخەیەک بە دی ڤی دی و لە تز و نامیلکە و کتێبی ماستەر یان دوکتۆرای خۆیان پێشکەش بە کتێبخانە کەن و بەم جۆرە کتێبخانە تەژی لە لێکۆلینەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵایە.

ھەواڵی زیاتر