نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه “خۆشحاڵ بووم ئه‌م ئێواره‌یه له هه‌ولێر پێشوازی له دۆستی گه‌لی كوردستان و هاوڕێی ئازیز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا بكه‌م”.
ڕاشیگه‌یاند “پێكه‌وه ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، ئاڵنگاری و ئه‌گه‌ره‌كان و پێشبینی بۆ داهاتوو، بیروڕامان گۆڕییه‌وه.
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دیداری مێپس (كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) هاتبووه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ له شاری دهۆك به‌شداری له پانێلێكی دیداره‌كه كرد.