به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمەباران بۆ بارانى مامناوەندى پچڕپچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بارانى مامناوەند ببارێت.
ڕاشیگه‌یاند: هاوکات شەپۆلێکى بەفریش دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە شارۆچكه و شاره‌دێ نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکو (ئامێدى، کانى ماسى، چامانکێ، حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و پلەکانى گەرما له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر نزم دەبنەوە