پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

جۆن جێنکینز: دەبێت حەماس بارمتەکان رزگار بکات و دەوڵەت بۆ فەڵەستیینییەکان دروست بکرێت

باڵیۆزی پێشووتری بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، هیچ وڵاتێکی کەنداو خۆیان نادەنە پەنای حەماس، چونکە حەماس کێشەیە بۆیان.

جۆن جێنکینز، باڵیۆزی پێشووتری بەریتانیا لە عێراق، لە چوارەمین کۆڕبەندی مێپس رایگەیاند، ئەوەی لە 7ی ئۆکتۆبەر روویدا بەڕاستی گۆڕانکارییەکی ریشەییە، دەبینین ئیسرائیلییەکان بە 11 سێپتەمبەر ناوی دەبەن، پێی دەڵێن شەڕی ئۆکتۆبەر، میسریش کە هێرشی کرد لەساڵی 1973، ئەمە هێرشێک بوو، وڵاتێکی سەربەخۆ هێڕشی کردە سەر وڵاتێکی سەربەخۆ تری دراوسێی، بەڵام ئەوەی میسر دەیویست ئاشتی بوو، دەیویست واژووی ئاشتی بەرپا بکات لەگەڵ ئیسرائیل، دواتر هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەستییان پێکرد، لەئەنجامیشدا بینیمان چی روویدا.

دەڵێت، “حەماس وڵاتێکی سەربەخۆ نییە، وەک میسر، گرووپێکی تیرۆرستی توندڕەوە، بزووتنەوەیەکی سیاسی ئیسلامییە، بەڵام دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، حەماس ئەکتەرێکی سیاسی نییە بۆ ئەوەی شتێکی دەستکەوێت، بۆیە جیاوازییەکانی 7ی ئۆکتۆبەر دوای ئەوەی کە روودەدەن دوو هۆکارە، یەکەمیان، گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئیسرائیل روودەدات، چونکە هیچ سەرۆک وەزیرانێکی ئیسرائیل، ناتوانێت بەشێوەیەک سیاسەت بکات، گوند و شارەکانی، لە شارەکە راگوێزێت لە باکوری غەززە، جارێکی تر ناتوانن بچنەوە سەر سنوورەکانی خۆیان.

جۆن گوتیشی، ئیسرائیل دەیەوێت ئێستا ناوچەکانی خۆی بپارێزێت، ئەوەی خۆشیان دەیڵێن، پێموایە سیاسەتێکی راستە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە حەماس بەردەوام نەبێت، چەندان جار ئەمەشیان گوتووە، ئەگەر ئەم دۆخە بەراورد بکەی لەگەڵ رێککەوتنە ئیبراهیمییەکان، هەرچەندە تا رادەیەک کاتی بوون ئەم رێککەوتنانە، بەڵام چارەسەرێک بوون بۆ ئەم ململانێیە، ململانێکە لێکەوتەی دەبێت لە ناوچەکە، چارەسەرەکەش روونە، دەبێت حەماس بارمتەکان رزگار بکات و دەوڵێت بۆ فەڵەستیینییەکان دروست بکرێت، حەماسیش نەمێنێت ئەمە چارەسەرەکەیە، بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە.

جۆن جێنکینز راشیگەیاند: “حەماس وەک ئەکتەرێک لەناو دەوڵەتی فەڵەستین کار دەکات، ئەگەر سەیری رێککەوتنە ئیبراهیمییەکان بکەی ئەوەی ئێمە لێی تێگەیشتین، ئەوەبوو جارێکی تر کەناراوەکانی رۆژئاوا داگیر نەکرێت، پێموابێت ئەمە سیاسەتێکی راستە. واتە ئیسرائیل نابێت چیتر داگیرکارییەکانی خۆی بۆ کەناراوەکانی رۆژئاوا فراوان بکات.

راشیگەیاند، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ هەبوو لە نێوان سعوودییە و ئیسرائیل، ئەمەریکاش لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم گفتوگۆیانە بوو، هەر کاتێک ناتانیاهۆ دەیویست بەڵێنی خۆی جێبەجێ بکات، رووداوێک دەهاتە پێشەوە، بۆ نموونە بابەتی فەڵەستین، من هاوڕام لەگەڵ د. فوئاد، من پێموانییە سعودییەکان وازیانهێنابێت لەوەی کە چارەسەری کێشەکانیان بکەن لەگەڵ ئیسرائیل، پێویستە چارەسەری بکەن، چونکە ئامانجی تریان هەیە، ئامانجی ئابووری، بەرەو پێشچوون، ئەو سیاسەتەی سعودییە دایناوە بۆ ساڵێ2030، تۆ نابێت ململانێیەکت هەبێت لەناوچەکەدا و لەلایەکی تر باسی بەرەو پێشچوون بکەی پلانیش بۆ 2030 دابنێی، ئەوەی لە عقبە باسکرا بەهەمان شێوە، وڵاتانی عەرەبیش بەشێوەیەک لە شێوەکان، دەیانەوێت بگەنە چارەسەرێکی سیاسی و کۆتایی بەم شەڕە بهێنن.

گوتیشی، وڵاتانی کەنداو و میسریش بەهەمان شێوە، خۆیان نادەنە پەنای حەماس، چونکە حەماس کێشەیە بۆیان بە چەند هۆکاری جیاواز، کە درێژکراوەی ئیخوان مسلمین کە میسر حەز بە بوونیان ناکات، دەیانەوێت چارەسەرێک بدۆزنەوە بەشێوەیەک لە شێوەکان، ژینگەیەک بخوڵقێنن تا بگەنە چارەسەر، یەکێک لە بەربەستەکان، ئەگەر تۆ کابینەیەکی ئیسرائیلیت هەبێت، لەگەڵ چەند وەزیرێک وەک بەرگێڤیا، هانی ئەوانە دەدەن کە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە درێژ بکەنەوە، تێبینی من ئەوەیە، ناتانیاهۆ کێشەکان چارەسەر دەکات، بۆچوونی من وایە، بەڵام چ شێوازێکی کابینەی ئیسرائیل پێویستە هەوڵی ئەوە بدات کە کێشەکان چارەسەربکات؟.