له دوێنێ ئێواره‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ماوه‌ی بیست كاتژمێر ده‌بێت شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و تیمه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی له شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویست، هاوكات له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌وه بارانبارینه‌كه زیادیكردووه و پێشبینی كراوه تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه شەپۆلێکی باران و بەفربارین ھەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
بڵاویشی كردبووه‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان بە گشتی ھەور و باراناویی دەبێت، لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێم لێزمەبارانی بەردەوام و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت. شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت.
شه‌وی ڕابردوو بەھۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینەوە، حكوومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمیی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی ڕاگه‌یاند.
هاوكات ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، مه‌ترسی لێزمه بارانی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ناوه‌نده‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ناوچانه‌ی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه‌ی هه‌یه بریتیین له قه‌زای شه‌قڵاوه و قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، هه‌روه‌ها قه‌زای ئامێدی.
به‌پێی نه‌خشه‌كه‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، هه‌ریه‌ك له ناحیه‌ی به‌حركه، داره‌توو، پیرمام، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر مه‌ترسی بارانبارینی به لێزمهیان له‌سه‌ره.
هه‌ر به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه، شه‌وی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێم ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئامادەکاری له سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن بکەن لە ئەگەری ڕوودانی لافاو یان ھەر ڕووداوێکی دیکە كه ئامادەباشیدابن و بەھانای ھاووڵاتییانەوە بچن.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی بیست كاتژمێر ده‌بێت شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و تیمه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی له شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویست، هاوكات له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌وه بارانبارینه‌كه زیادیكردووه و پێشبینی كراوه تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت.