توێژینەوەیەک دەریدەخات، چا پێستی مرۆڤ لە تیشکی خۆری زیانبەخش دەپارێزێت

پڕۆفیسۆرێکی تورک رایگەیاند، لە ئەنجامی توێژینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە، کە چا توانایەکی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی پیستی مرۆڤ لە تیشکی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەیی.

د. گوڵشا گەدیک، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای دەرمانسازی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر رايگەیاند، لە ئەنجامی توێژینەوەک بۆیان دەرکەوتووە کە رووەکی چا توانایەکی بەرچاوی هەیە، لە پاراستنی پێستی مرۆڤ لە تیشکی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەیی، لە ئیستاشدا سەرقاڵی ئەنجامدانی توێژینەوەن لەبارەی تواناکانی رووەکی چا بۆ پاراستنی پێست، لە توێژینەوەکانیاندا چای سەوز و چای رەشی بەرهەمهێندراو.

ناوبراو رایگەیاند، “ئەم تایبەتمەندییەی چایان لەسەر کەسانی خۆبەخش تاقیکردووەتەوە، هەروەها گوتی: “سەرەتا وەک چۆن لە ماڵەوە دەکوڵێندرێت، چامان کوڵاند و پاڵاوتمان، دواتر لەسەر کەسانی خۆبەخش تاقیمان کردەوە، تا بزانین توانای پاراستنی پێستی دەبێت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر یان نا؟ وەک دەزانین چا شلەیە و زۆر ئەستەمە بتوانین لەسەر پێست رایبگرین هەر بۆیە هەستاین بە دروستکردنی کرێمێک لە چا. لەسەر چەندین کەس تاقیکرایەوە، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە چای رەش و سەوز، هێندەی کرێمێکی دژەخۆری ماڕکە کاریگەرە، بۆ پارێزگاری کردن لە پێستی مرۆڤ لە دژی تیشکی سەروو وەنەوشەیی”.

د. گەدیک ئاشکرایکرد، “تاقیکردنەوەیان لەسەر 21 کەس ئەنجام داوە کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 48 ساڵ بووە و 15یان ئافرەت بوون و توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری”Journal of Cosmetic Science” بڵاو کردووەتەوە.

د. گوڵشا گەدیک راشیگەیاند کە تاقیکردنەوەکەیان لەژێر تیشکی سەرووەنەوشەییدا ئەنجام داوە و بۆیان دەرکەوتووە کە چا توانای پاراستنی پێستی هەیە لەم تیشکە زیانبەخشە. هەروەها بۆ ئەوەی چا ببێت بە بەرهەمێکی دژەخۆر

ئاماژەی بەوەشدا: “رووەکی چا لە وڵاتەکەماندا گرینگییەکی زۆری هەیە و لە جیهانیشدا خواردنەوەیەکی بەربڵاوە. بەڵام چا دەکرێ بۆ مەبەستی پاراستنیش بەکاربهێندرێت، نەک هەر رووەکی چا بەڵکو چەندین رووەکی دیکەش هەیە کە توانای پاراستنی پێستیان هەیە لە تیشکی زیانبەخشی خۆر”.

ھەواڵی زیاتر