سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی  لە رۆژی  زمان و کولتووری تورکمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەێنێت، ئەم رۆژە له‌ ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له‌ هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م. 

سەرۆکی هەرێم راشیدەگەێنێت، هه‌موو پشتگیرییه‌ک له‌ مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌. 

لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت، هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه‌ به‌ وڵاتی پێکه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.