سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێرانی تاكسی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رجه‌م شوفێرانی ته‌كسی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان قه‌ده‌غه‌ و هه‌ركاتێكیش له‌ ڕێگه‌وبان ببینرێن به‌ جامی ڕه‌شه‌وه‌ سزا ده‌درێن.

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ شوفێرانی ته‌كسی ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێرانی تاکسی ئاگادار دەکەینەوە كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قەدەغەیە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش بکەن.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ته‌نیا جامڕه‌شكردنی لای شوفێریش قه‌ده‌غه‌یه‌ و ڕێگه‌پێدراو نییه‌.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هەر تاکسییەک لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت بە جامی ڕەشەوە، سزا دەدرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێنمایی جامڕەشکردن بەرامبەر بە ڕسووماتیش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر تاکسی لێی بەدەرە و ڕێگاپێدراو نییە