سلێمانی

حەمەسەعید حەسەن

سلێمانی
باژێڕێکە
لە بەخشین و دلۆڤانی
ئەوی جارێ
چاوی بە باڵای کەوتبێ
دەمودەست عاشقی بووە
ئەوی شەوێ
لە ئامێزیدا خەوتبێ
خۆی بەقوربانی کردووە
*
بە زۆر شارا
هاتووم و چووم
سلێمانی ئەو شارەیە
بەناو خوێنما
دێت و دەچێ
هەر بەو ژنانەش سەرسامم
شێوەیان لە شێوەی ژنی
شاری سلێمانی دەچێ
*

ھەواڵی زیاتر