ئایا شەڕی فەلەستین کێشەی عەرەبە و لەسەر خاکە؟

                                         
           عومەر چنگیانی

لە گوڵخەرمانی ئیمڕۆمدا پێم باشە بەر لە تیشکخستنەسەر ڕووداوەکانی ئێستای نێو خاکی فەلەستین، نووسینێکی خۆمتان بخەمەوە بەر دید کە لەژێر سەردێڕی (گەر وەک قەرزاوی دەڵێت کێشەی نێوان عەرەب و جوولەکە ھەرلەسەر خاکە؟ ئیتر.. )، کە لە ژمارە (١٦٩٩) ٥/٢/٢٠٠٥ لاپەڕە شەشی ڕۆژنامەی (خەبات)دا، بۆم بڵاو کرابووەوە.
(…لە بەرنامەیەکی تێروتەسەلی کەناڵی ئەلجەزیرەدا لەژێر ناونیشانی (علاقە المسلمین بالیهود) ڕەحمەتی دکتۆر یوسف قەرزاوی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا کرا، کە من ھەر لە سەرەتاوە دەڵێم: لە ڕووی بابەتییەوە باسێکی گرنگی زانستیانەی پێشکەش کرد، زۆر بە توواناوە ئەوەی دەیویست بیڵێت بە پەنابردنەوە بۆ دەقە پیرۆزەکانی قورئان و فەرموودە، قسەکانی کرد و پەیامەکەی گەیاند، کە ھەر لە دەسپێکەوە، بەوە چووە نێو بابەتەکەوە، کە وتی: (ئێمەی مسوڵمان خاوەنی بیروباوەڕ و کۆمەڵە بۆچوونێکی پیرۆزین، کە تایبەتمەندییەتیان نییە بە کەسانێکەوە و بەس، بەڵکو ھەرکەس بتوانێت ئەو بنچینانە پیادە بکات کارێکی پیرۆزی کردووە، جیا لەوەیش داکۆکییەکی زۆری کرد، لەسەر ئەوەی کە ئایینی ئیسلام، ئایینی لێبوردن و تەساموحە و لەسەر ئەو قسانەیشی دووبارە پەنای بردەوە بۆ چەندین دەقی پیرۆزتر، تا گەیشتە ئەو ئەندازەیەی خاتوو خەدیجەی بێژەر و بەڕێوەبەری بەرنامەکە، بە سەرسڕمانەوە بڵێ: مادام ئەو تەساموحەی جەنابت باسی لێ دەکەیت، ئەوھا بە بایەخەوە وەەرگیراوە لە لای ئیسلام وەک ئایین، ئەم دژمنایەتییەی نێوان مسوڵمانان و جوولەکە، لەپای چی؟
قەرزاوییش وەڵامەکەی لەوەوە دەست پێ کرد، وتی: (ئەو دژمنایەتییە، ئێمە نەمانھێناوەتە مەیدان و بیرۆکەی ئێمەی مسوڵمان نییە! چونکە بۆ سەدان ساڵ جوولەکە لەنێو ئێمەدا بە ئەوپەڕی ئەمان و ئامانەتەوە پارێزراون و ژیاون، تەنانەت کە ئەوروپا ئەوانی قبووڵ نەکرد و یەقیکردنەوە، کەسیان نەبینی، کە سینگی سۆزئامێزیان بۆ واڵا بکات و شوێنێکیان دەست نەکەوت، جگە لەنێو مسوڵماناندا نەبێت! چونکە قورئان ئەوان بە ئەھلی کیتاب دادەنێت). دوای درێژەپێدانی وەڵامەکەی گوتی: (ئیتر بەو شێوە دەزانین کە کەی جوولەکە شەڕیان پێ فرۆشتین، شەڕی نێوانمان لەو ساتەوەختەوە دەستی پێ کردووە) .
لێرەدا، خاتوو خەدیجەی بێژەر، وەک رۆژنامەنووسێکی سەرکەوتوو، کە چاک دەزانێت ھەڵوێستەکە بقۆزێتەوە و پرسیار بخولقێنێ، قسەکانی پێ دەبڕێت و بە سەرسڕمانێکەوە، پێی دەڵێ: (لەو کاتەوە کە فەلەستین داگیر کرا!) یەکسەر قەرزاوی دەڵێ: (زەویوزاری فەلەستینیان داگیر کرد، خەڵکەکەیان دەربەدەر کرد، ئەوەی پێیان کرا، کردیان؛ ئەوان بوون کە دەپێشکەرییان کرد لە دژمنکاریدا، ئێمە دەستمان پێ نەکرد).
دوای ناوبڕێکی کورتی ئیعلانی، خەدیجە بەوە دەست پێدەکاتەوە کە دەڵێ: (بەرێز دکتۆر قەرزاوی باست لەوە کرد، کە جوولەکە لەو رۆژەوە بوونەتە دژمنی عەرەب، کە فەلەستینیان داگیر کرد! زەوییان داگیر کرد!) دوکتۆریش دەکەوێتە ناو درێژەپێدانی باسەکە و چەندین کەس پەیوەندی دەکەن. بنواڕە سایتی جەزیرە نێت، پشکی ئەلشەریعە وەلحەیات.
خوێنەری بەڕێز! وەک خاوەن قەڵەمێکی مسوڵمانی کەمێک شارەزا لە ھەندێک لە سەرچاوە ئیسلامییەکان، دوابەدوای ئەو چەن ڕستەی سەرەوە دەڵێم: بەر لە ھەموو شت، نەفرین لە ستەم، نەفرین لە ڕاوەگواستن، نەفرین لە دەربەدەرکردن، نەفرین لە نەژادسڕینەوە، نەفرین لە ناهەقکوژی، نەفرین لە کاوکلکردنی ماڵی خەڵک، نەفرین لە ھەموو ئەو شتانەی کە وشەی ستەم دەیانگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمجا دەڵێم: تکایە بەبێ ھەڵچوون و دەمارگیری گوێ لەم پرسیارانەم بگرن، کە ھیوامە ئەگەر من لە وەڵامیاندا نەمپێکا، ئێوە بۆ وەڵام بگەڕێن و دوایی ساقەسەری خۆتان لەڕێی ئێمێڵەکەمەوە منیشی لێ ئاگادار بکەنەوە و ئەوسا من مەمنوون.
دەڵێم: وەک لە قسەکانی قەرزاویدا دەردەکەوێت، دیارە بەنوئیسرائیلی، خەڵکی فەلەستین نین، قودسیشی پێوە بێت، بۆیشیان نییە لەوێ بن، ئەی خەڵکی کوێن و دەبێ لە کوێدا بژین؟ ئەگەر لە ئاکامی بەدکاریی جوولەکەکانەوە، پێغەمبەر دروود و سڵاوی خوای لەسەر، لە مەدینەی منەوەرە، دەری کردن و ناردنیە خەیبەر، ئەی بۆ عومەر، خوای لێ ڕەزای بێ، لە سەردەمی خەلافەتیدا، کە خەیبەری پێ چۆڵ کردن، ناردنیە شام؟ بۆچی قەتڵوعامی نەکردن و ھێشتنیەوە؟ ئەگەر کێشەی عەرەب و جوولەکە وەک گەورە زانای سەردەم و دەمسپیی کەناڵی ئەلجەزیرە، قەرزاوی دەڵێت، لەسەر خاکە؟ مسوڵمانێکی کیشمیری، کە ھیند داگیرکەریەتی، نەک جوولەکە، چی لێ داوا دەکرێت؟ ئەو ھەقی بەسەر فەلەستینەوە چییە؟ ئەگەر ھیچ مەسەلەیەکی ئایینی لە گۆڕێدا نییە؟ ئەگەر مسوڵمانێکی کورد زمان، عەرەب و فارس و تورک ھەموو مافێکیان زەوت کردبێت و بە توورەکە خاکی وڵاتکەییان بێژابێت و ئەوەی بەئاژەڵ نەکرێت بەسەر ئەمیاندا ھێنابێت، ئەمی کوردی دوور لە جوولەکە، دەبێ بەپێی پێوەری قەرزاوی، کاری بەسەر جوولەکەوە چی بێت؟ ئەگەر وەک جەنابی دەڵێت، مەسەلەکە هەر خاکە و بەس. ماویەتی.

ھەواڵی زیاتر