پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بوویتە هەوێنی یەکتر قبووڵکردن و پێکەوە ژیان

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

ئافرەت بڕبڕەی خێزانە لە کۆمەڵگەی کوردی، لە پاڵ رۆلی وەک دایک و کچێک کە هێز و توانای خۆی خستۆتە خزمەتی نیشتیمان و رۆڵەکانی بۆ دەستەبەر بوونی ئازادی، بەڵام لەبەر سەرقاڵی ئافرەت بە دۆخە نالەبارەکەی کورد و کوردستان وای کردوە دوور بێت لە کاری رێکخراوە جەماوەری و مەدەنیەکان،بەڵام بە شانازیەوە بەدرێژایی مێژوو ئافرەت بەشداری کاری حزبی کردوە، چ بە نهێنی چ بە ئاشکرا،ئەم کارەشی بە گرنگ وەرگەتوو و بەگەرم وگرێکی نیشتیمانپەروەرانە رۆلی خۆی بینیوە و بەتایبەتی لە ناو پارتە راستەقینەکە و خەمخۆرەکەی کورد و کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان.
باوەڕی باوکی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی،بارزانی نەمر،بەو هێز و توانایەی ئافرەتی کورد کە هەوێنی کوردستانێکی بەهێزتر و ئاشتەواییە، هەر لەم سونگەوە بە راسپاردەی بارزانی نەمر رێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە سالی١٩٥٢ دامەزرا،ئەم رێکخراوە رێگای واڵا کرد بۆ ئافرەتان کاری حزبی و خزمەتکردنی ئافرەتان بە شێوەیەکی فراونتر بێت و پشتئەستوور بن بە خودی خۆیان . بێگومان لە کاری رێکخراوی ئەرک و ماف و بەرپرسیاریەتی تەواوکەری یەکترن و پابەندن بوون بە کارکردن بە بەرنامەی پەیرەو پرۆگرامکار و بیرکردنەوەی ئافرەتی رێکخراوترو سەردەمیانەتر کرد.
پاش راپەڕینی سالی ١٩٩١ ژمارەیەکی تەواو لە رێکخراوە مەدەندی و جەماوەریەکان لە کوردستان هاتە دامەزراندن لە پێناو خزمەت کردن بە رۆلەکانی کوردستان، بە ئەنجامدانی چالاکیە جیا جیاکان، ئەمەش وایکرد کە ئافرەتانی کوردستان لە پاڵ کارکردنیان لە چوارچێوەی رێکخراوی حزبی، دەست بەکارکردن و وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەم رێکخراوە مەدەنیانەش بکەن.
رۆژ لە دوای رۆژ کارکردنی ئافرەت و وەرگرتنی بەرپرسایەتی لە رێکخراو بەرەو فروان بوون چوو،فەزای کاری ئافرەت فروانتر و دەرگا بۆ کارکردنی واڵاتر بوو.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە دایکی رێکخراوە مەدەنیەکان دادەنرێ و ئافرەتانی فێرە کاری رێکخراوی کرد، ئێستا و لە دوا رۆژیش ئەنجامدانی کاری حزبی و کاری مەدەنی لەلایەن ئافرەت بە گرنگ دادەندرێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە و نیشتمان. ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتان شانازی دەکەن بە ئەندامبوونیان لەم رێکخراوە پیرۆزە و ژمارەشیان بەرەو زیاد بوون دەروا. بێگومان ئەندامان سودبەخشن لە ئەزموون کردنیان لەم رێکخراوە بۆپتەو کردنی پێگە وپێشکەوتنیان لە کۆمەڵگا وە ئافرەتان باوەربوونیان بە خودی خۆیان و قبول کردنی یەکتر یشیان زیاتر دەبێت، واتە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بوویتە هەوێنی یەکتر قبول کردن و پێکەوە ژیان لە کوردستانێکی ئارام .
هەروەها ئافرەتان لە رێگای کاری رێکخراو میهرەبانترین و مەزترین کار و خۆشەویستی پێشکەش بە نیشتمان دەکەن.