شەممە, تشرینی دووه‌م 2, 2024
Image default

موسەدەق بەرزنجی: پارتی پیر نابێت و تا دێت ڕووگەش و جوانتر دەبێت

هونەرمەندی فیلمساز (موسەدەق بەرزنجی) لە لێدوانێکیدا دەڵێت: وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە دەڵێن، پارتی پیر بووە و توانای جارانی نەماوە دەنگی خۆمی پێدەدەم، چونکە لەو کاندیدانە بەهێزتر و پسپۆر و شارەزاتر نابینم، کە ببن بە داکۆکیاری سەرسەختی ئەو میللەتە لە بەغدا.

گوتیشی: “گەر ئاسۆیەک مابێت بۆ گێڕانەوەی مافە دەستوورییەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوە تەنیا پارتیە کە بتوانێت شەڕ لەسەر مافە ڕەواکانمان بکات، لەوەش جوانتر نابینم، کە ڕابەری نەتەوەکەمان خۆی کەسانێکی پسپۆر و دڵسۆزی خاک و نیشتمانی دیاری کردبێت تا ئێمە بەوپەڕی خۆشەویستی و پڕ لە هیواوە بچینە سەر سەندوقی دەنگدان و دەنگ بەوانە بدەین، کە وەک پێشمەرگەئاسایەک بەرگریی لە مافەکانمان بکەن، نەک جارێک هەزار جار بەڵێ بۆ لیستی خۆرە زەردە زێڕینەکەی پارتیمان و بەدەنگی خۆشمان ئەو پەیامە دەگەیەنینە نەیارانی پارتی، کە حیزبەکەی ئێمە پیر نابێت و تا دێت ڕووگەش و جوانتر دەبێت.