لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و دەستی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتر هاوڵاتییان و لە پێناو کەمکردنەوەى مەترسی ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بە هۆى گۆڕانى کەش و هەوا، بەگوژمەی (2 ملیار و 59 ملیۆن و 900 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوە و خاوێنکردنەوە و فراوانکردن و کونکرتکردنی کۆڕنیش لە سەرەتای شەقامی کەسنەزان و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (150) ڕۆژە.