چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری گه‌رمیانی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانی هه‌ژاند و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌ستیان پێكرد.

محه‌ممه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووه‌، كاتژمێر (3:52) خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4 پله‌ی رێخته‌ر له‌ سنووری نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویدا و خه‌ڵكی گه‌رمیان هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ده‌شتی زه‌هاوی هاوسنووری گه‌رمیان به‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌وی روویداوه‌.

تا ئێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌.