بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی دەرچوونی چەند خولێکی پسپۆڕییە پزیشکییەکانی بۆردی کوردستانی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (19ـی تشرینی یەکەمی 2023) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی پسپۆرییە پزیشکییەکانی بۆردی کوردستانی لە ئهنجوومهنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكییهكان بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمێکدا چەندین پزیشک بڕوانامەی بۆردی پزیشکی کلینیکییان بەدەستهێنا، کە بەرزترین بڕوانامەی پزیشکییە لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا لە بواری پزیشکی و لە ئاهەنگەکەشدا، دەرچووانی خولەکانی حەوتەم، هەشتەم و نۆیەم پێکەوە ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا.
لە ئهنجوومهنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكییهكان یەکەم دامەزراوەی پزیشکی خوێندنی باڵایە لە هەرێمی کوردستان کە متمانەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە و دەرچووانی ئەم دامەزراوەیە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان و چالاکییە پزیشکییەکان بکەن.