ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: شارەوانی هەولێر هەردوو بەشی هونەری و موڵکایەتی راسپاردووه بۆ جێبەجێکردنی رێکكارەکانی بەناوکردن و وه‌رگرتنی رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە زه‌وییه‌كانی قه‌ره‌بووی گوندی کۆری .
روونیشیكردووه‌ته‌وه، بەپێی خشتەی خواره‌وه خاوه‌ن زه‌وییه‌كان دەتوانن سەردانی به‌شی موڵكایه‌تی شارەوانی هەولێر بکەن.
شاره‌وانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردووه، پڕۆسەکە بەرەوامی دەبێت، لە ئێستادا ئەو ناوانەی ئاماژەیان بۆ كراوه، دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکانیان و هەروەها لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە ناوی خاوەن زەوییەکان بڵاودەکرێتەوه.
شاره‌وانی هه‌ولێر رێنمایی هاووڵاتییانیش ده‌كات، كه ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆێ بهێنن:
1- ناسنامەی خۆیان و هاوسەرەکانیان نوسخەی (ئەسڵی) یاخود کارتی نیشتیمانی (ئەسڵی)+ کۆپی (مله‌وه‌ن)
2- پێویستە پسوولەی پارە وەرگرتنەوەی پێشووی مامەڵەی گوندی کۆری لەگەڵ خۆی بهێنێنت.