وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له به‌غدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌ردوولا تاووتوێی داواکارییەکانی پەیوەست بە تەندروستی، ئاوارە، پەنابه‌ر، کەمپەکان، نەخۆشانی دەرەوەی هەرێم و پێویستیەکانی دەرمان كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێداویستییه پزیشکییه‌كان، دابینکردنی ئامێری پزیشکی، بەشە بودجەی تەندروستی لە بودجەی حاکیمەی عێراق و هەماهەنگیکردن بۆ رێککارەکانی چاکسازیکردن لەبواری دەرمان، كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای تەرخانکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئه‌و شاره كرد.
بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان، سوودانی جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی فیدراڵی و تەندروستی هەرێم کردەوە.
هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا داواکاری و کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ ئەنجوومەنی ئابووری حکومەتی عێراق ره‌وانه بكرێت.