رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگارى هەولێر، دیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى پێشکەش بە ڕاهێنەرى یانەى هەولێر کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.10.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە عەباس عوبيد، ڕاهێنەرى یانەى هەولێر و جێگرى سەرۆکى یانەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، بەناوى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر دەستخۆشى لە ڕاهێنەرى یانەى هەولێر و دەستەى کارگێڕى یانەکە کرد کە بەهەوڵ و ماندوبوونى ئەوان و یاریزانان توانراوە لە ماوەى ڕابردوو دەستکەوت و ئەنجامى باش بۆ یانەى دایک بەدەستبهێنن، پاشان پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەرزنرخاندنى هەوڵەکانى ڕاهێنەرى یانەکە دیارى تایبەتى ڕێزدار مەسروبارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێشکەش کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى لەگەڵ یانەى هەولێر و بەدەستهێنانى دەستکەوت و ئەنجامى باشترى بۆ یانەى هەولێر و هەولێرى پایتەخت بۆ خواست.