پرۆژەیەکی ڕۆنانی شەقام و ئاوەڕۆ لە دومیز جێبەجێ دەکرێت

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان، بە سەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانی، پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی ڕۆنانی شەقام و ئاوەڕۆ لە دومیز دەستی پێ کرد.

گوژمەی ئەو پرۆژە حەوت سەد و نەوەت و دوو ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆکە و بە چاودێری و سەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانیی فایدە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک جێبەجێ دەکرێت.
پێکهاتەکانی پرۆژەکە بریتین لە قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکان بە درێژایی 1450م و دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژایی 1330 مەتر لە دومیز، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە.