مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەکەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دوکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو.
ئهمڕۆ شهممه 14ی10ی2023، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە لەکەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دوکان دزی لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
پۆلیس راشیگهیاندووه، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتبار بووە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه، تۆمەتبار (ع، ع ب) لەدایکبووی 1982 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
previous post
next post