سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە دروستدەکرێت

لەسەر ڕەزامەندی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، گوژمەی پێویست تەرخانکرا بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە.

لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، جگە لە دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پردەکە و دروستکردنی نەخشە و دیزاینی بەشێوازێکی مودێرن و سەردەمیان کە تێیدا ڕەچاووی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە، هەموو ئامادەکارییەکان بەکۆتا هاتووە و پڕۆژەکە لە قۆناغی تەندەرینگە و بەمنزیکانە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.