ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كشتوكاڵی شه‌ن و كه‌و بۆ به‌روبوومه خۆماڵییه‌كانی شه‌قڵاوه به‌ڕێوه‌چوو كه ئامانج لێی خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی سەرچاوەی ساغکردنەوەی بازارە بۆ بەرهەمەکان و ناساندنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانە بە هاووڵاتییان.
فێستیڤاڵه‌كه لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سه‌رپه‌رشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له شەقڵاوە به‌ڕێوه‌چوو کە یەکەمین گەڕی فێستیڤاڵی کشتوکالی تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵیەکان و بەروبووم و مێوەجات و کەرەسە و شتومەکی کشتوکاڵییە.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم فێستیڤاڵە خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی سەرچاوەی ساغکردنەوەی بازارە بۆ بەرهەمەکان، هەروەها ناساندنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانە بە هاووڵاتییان.
لە فیستیڤاڵەكهدا جوتیارانی شەقڵاوە زۆرترین جۆری بەرهەمە خۆماڵییەکانیان نمایش کرد کە پێکهاتبوون لە هەنگوین، پەنیر، ماست، تەماتە، خیار، ترێ، هەنجیر، زەیتون، هەنار و گوڵی سروشتی و چەندین بەرهەمی دیکە.