دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/10/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی هەینی 13/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  29 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 29 پلەى سیلیزى

دهۆک: 28  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 33 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى

سۆران :  24  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  36  پلەى سیلیزى