چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مە‌نووسە‌، بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە سێ فیشه ك به ر ناوچه ی سكی كه وتووه و كوژرا. بنووسە سێ فیشەک بەر سکی کەوتووە و کوژراوە. مەنووســـە ڵێكۆڵینه وه، ئەنجومەن. بنووسە لێکۆڵینەوە، ئەنجوومەن. مەنووسە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، گیانی لەدەست داوە. بنووسە لە ئەنجامی پێڕانەگەیشتنی پزیشک، مردووە. مەنووسە نوێگەری لە کاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا. بنووسە نوێگەریی لە کاردا، کۆدەنگیی لە بڕیاردا لەوبارەیەوە، مەنووســـە تۆپ چی. بنووســـە تۆپچی. هەر چەند تۆپچی تورکییە. مەنووسە پرۆتۆکۆلات. بنووسە پرۆتۆکۆلەکان مەنووسە شەریف ترە، بۆوە، کردەسەر، زەبەلاح. بنووسە شەریفترە، بووەوە، کردە سەر، زەبەللاح. مەنووســـە هەربۆیـــە، بەرژەوەندی گشـــتی کەســـەکان، بەردەوامدابێـــت، جێگیرنەبێـــت. بنووســـە هـــەر بۆیـــە، بەرژەوەندیی گشتیی کەسەکان، بەردەوامیدا بێت، جێگیر نەبێت. مەنووسە زۆری تەمەنی رۆژنامەوان. بنووسە زۆریی تەمەنی ڕۆژنامەوان. مەنووســـە، زانکۆ، ســـەرۆکاتی زانکۆی سلێمانی. بنووسە زانستگە، سەرۆکایەتیی زانستگەی سلێمانی. مەنووسە دوو هەزار و 114 مامۆستا. بنووسە دوو هەزار و سەد و چواردە مامۆستا؛ یان 2114 مامۆستا. مەنووسە لە خۆدەگرێت. بنووسە لەخۆ دەگرێت. مەنووســـە بەرگـــری ئاســـمانی وڵات. بنووســـە بەرگریی ئاسمانیی وڵات. مەنووســـە نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگى ئەیلـــول دیاریکرا. بنووســـە نرخی کارەبـــای مووەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی ئەیلوول دیاری کرا. مەنووســـە دەســـتدەکرێت، پڕۆگـــرام، بەرژەوەندیەکان، دروســـتدەکرێت. بنووســـە دەســـت دەکرێـــت، پرۆگرام، بەرژەوەندییەکان، دروست دەکرێت.
مەنووسە بوە، دو، نوسەر. بنووسە بووە، نووسەر، دوو