ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 8ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسوڵى گشتيى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئیمارات، بانگهێشتنامەی شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکوەزیران گەیاند بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28 کە رۆژانى یەک و دووی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ له شارى دوبه‌ى ئه‌نجام دەدرێت و هاوکاتە له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى دەوڵەتی ئيمارات.
ئاماژە بەوەشدرا، لەو لوتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.