ئهمرۆ یهكشهم 8ی10ی2023، پارێزگای ههولێر رایگهیاند: لە پێناو گلدانەوەی ئاو و زیادکردنى و پاراستنى ڕێژەى ئاوى ژێر زەوى و پاراستنی شارى ھەولێر لە لافاو، کابینەى نۆیەمى حکومەتی ھەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پارێزگاى هەولێر لە دەوروبەری سەنتەری شاری ھەولێر، گرینگیەکی زۆرى داوە بە دروستکردنی پۆند و بەنداو، لە ئێستاشدا ژمارەیەک پۆندی ئاو کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، یەکێک لەو پۆندانەش کە دەست بە دروستکردنى کراوە دەکەوێتە بەرزاییەکانى کەسنەزان نزیک مۆنۆمێنتى شەهیدان، کە بەتەواوبوونی ئەو پۆندە جگە لە سوودگەیاندن بە پاراستن و زیادکردنى ڕێژەى ئاوی ژێر زەوی و پاراستنى شارى هەولێر لە هەر ئەگەرێکى دروستبوونى لافاو، بۆ وەرزى هاوینیش سوودی زۆرى بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکە دەبێت، لە هەمانکاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و ڕوویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەدات و لە داهاتووشدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە بکەن وەک شوێنێکى گەشتیارى کە دەکەوێتە نزیک ھەولێرى پایتەخت.