مەزهەر كەریم – سلێمانی
دووكانی عارفی عەتار دەكەوێتە بازاڕی حەوزە وشكەكەیی شاری سلێمانی لە سەرەتایی سیەكانی سەدەیی ڕابردووە تائێستا بەكراوەیی ماوەتەوە یەكێكە لەدوكانە هەرەكۆنەكانی ناو بازاڕی سلێمانی ئەو كەسانەی لەشاری سلێمانی و دەوروبەری ژیاون سەردانیان كردوەو دەیناسن.
ئەحمەد فەتحوڵا كەلەدوایی مردنی عارفی عەتار ئێستا ئەو سەرپەرشتی دوكانە دەكات بۆ “هەولێر” وتی: میژوویی دوكانەكە و كاری عەتاریی كە خۆیی لە گژووگیا كوردەواریەكان و چارەسەریی گیایی دەبینێتەوە لەمێژووی بونیادنانی سلێمانی یەوە هەیە بەڵام ماوەی 90 ساڵێك دەبێت حاجی عارف ئەم دوكانەی كردوە بە عەتار كۆنترین دوكانە تا ئێستا ئەو ماوە زۆرە مابێتەوە بەناوی خاوەنەكەیەوە بێت”.
دەشڵێت: لە دوكانەكەماندا هەموو پێداویستیەكی ڕۆژانەیی هاوڵاتیان دەست دەكەوێت وەك گژوگیا دەرمانیەكان چارەسەرە پزیشكیەكان وەك باس دەكرێت سەریی كوێرەمارمان لەلا دەست دەكەوێت بەشێكیان لە لەوڵاتی دراوسێ و وڵاتانی دیكەوە دەست دەخەین دەیان جۆر دەرمان و گژو گیاو زەیت و پێداویستی و چارەسەریی كوردەواریی لە دوكانەكەدا بوونی هەیە بەردەوام پێشوازیی لەكڕیاران دەكەین”.
وتیشی” ئەو گیا دەرمانیانەی لە دوكانەكەدا هەیە زیاتر بەشێوەی فەل دەست دەكەوێت پاشان بەویستی كڕیار بۆیی ئامادە دەكرێت كە ژمارەیان 150 جۆر گیا دەبێت، كە زیاتر بۆ چارەسەریی گورچیلەو كۆكەیی سنگ و قژڕوتانەوە جوانكردنی پێست بەكاردێت كە خۆشبەختانە خەڵكی سوودیان لە گیا دەرمانیەكان بینیوە بۆ تە هۆیی وەستان و چارەسەركرنی نەخۆشیەكان”.