دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت

ئەمشەو شەممە 7/10/2023، قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن، هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز دەکەینەوە کە ڕۆژی دووشەممە 7/10/2023، یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆ قەزای پێنجوێن و بەسەرهاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.”

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە پێویستە هاووڵاتییان ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرن:

1- بە کارتی سووتەمەنی (پێنجوێن کۆدی 283)و کۆپی ناسنامە یاخود هەربەڵگەنامەیەکی تری فەرمی نەوتەکە دەدرێت بە هاووڵاتییان.

2- نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 104 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان و بڕی نەوتەکەش 200 لیترە.

3- بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.

هەروەها قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە تەنها لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، پرۆسەی دابەشکردنەکەش لە گوندی (ڕاوگان)ەوە دەست پێدەکات و بە ڕیزبەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناو پێنجوێن، ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز