دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبار(ز. س. ل.) دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی، ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تۆمەتبارە هەڵساوە بەساغ کردنەوەی دۆلاری ساختە لەناو شاری هەولێر، هەروەها بەناوی فرۆشتنی ‘دۆلاری لیبی’ فێڵی لە چەند کەسێک کردووە