قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان، روونكردنەوەیەكی لەبارەی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگەی دەربەندیخان_زەڕایەن بڵاوكردەوە.
قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت: لەدوای بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەپەیجێك لەسۆشیال میدیا كە گوایە لە ڕێگەی دەربەندیخان_زەڕایەن بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە پێنج پێشمەرگە گیانی لەدەستدابێت ، لێرەدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە بەدرۆ دەخەینەوە.
دەشڵێت: سوپاس بۆ خوای گەورە هیچ پێشمەرگەیەك بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست نەداوەو ڕووداوی لەو شێوەیەش ڕووینەداوە .
هەروەها قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان داوا لەهاوڵاتیان و ڕاگەیاندنكاران دەكات بەوریایانە مامەڵە لەگەیاندنی هەواڵ و زانیاریدا بكەن.