پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش به 1 تا 2 پله به‌رزده‌بێته‌وه به به‌راورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی یه‌كشه‌م 8ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
وه‌زاره‌ت گواستنه‌وه راشیگه‌یاندووه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33
سلێمانی : 32
دهۆک : 32
کەرکوک : 35
هەڵەبجە : 34
زاخۆ : 32
سۆران : 30
حاجی ئۆمەران : 24
گەرمیان : 36.