به گوێرهی راگهیهندراوی ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، خاوەنی ئەو هۆڵەی كه له قهزای حهمدانییه ئاگری لێکەوتەوە، لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیرکرا.
له راگهیهندراوهكهدا ههروهها هاتووه: لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیرکرا و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییە، ئاگرێک کەوتەوە کە بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، کە بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی شاری هەولێر کران بۆ چارەسەرکردن. هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرزوو ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).
دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.