به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه ئێستا 47 برینداری ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەیان ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن کە پێک هاتبوون لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ڕەوانەی شارۆچكه‌ی حەمدانییە کران بۆ چارەسەرکردن و وەرگرتن و ڕەوانەکردنی برینداران بۆ نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها هاوکاری پێداویستی پزیشکی و چارەسەری سوتان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕەوانەی قەزای حەمدانییە کراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای بەهاناوەچوونی تیمەکان و هەڵسان بە چارەسەرکردنی برینداران بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێویست بوو ڕاستەوخۆ چارەیان بۆ کرا، دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران.
ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا 47 بریندار لە هەرسێ نەخوشخانەكانی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، ئێمرجنسی و نەخۆشخانەی لالاڤ لەژێر چاودێری پزیشکی دان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.