رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) پەیامێكی هاوخەمی بۆ كارەساتی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییە بڵاوكردەوە، دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی؛
بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی كارەساتباری ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم، كە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە.
سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەخوازم.