سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، “هيوادارم خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى جێ‌گير و پته‌وتر بكات.”
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-09-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی مەولوود بڵاوکردەوە، تێیدا “پیرۆزبایی گەرمی” لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان کرد و رایگەیاند، “هيوادارم خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى جێ‌گير و پته‌وتر بكات”.
ساڵانە لە 12ـی رەبیعول ئەوەل کە رۆژی لەدایکبوونی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بە شێوەی جیاواز ئەو یادە دەکەنەوە و رێوڕەسمەکانی مەولوودیش لەنێو کورد بوونەتە شتێکی دانەبڕاو لە کولتووری گەلی کوردستان؛ نزیکەی 800 ساڵە لە هەولێر ئەم یادە دەکرێتەوە، کە جاری یەکەم لەلایەن سوڵتان موزەفەرەوە لە شارەکەدا کراوەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له يه‌زدانى مه‌زن داواكارين ئه‌م ياده بكاته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه و ئامۆژگارى و رێنيشانده‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا ره‌نگبداته‌وه و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر ئاراسته و رێنوێنيمان بكات.”
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی مەولوود:
يادى له‌دايكبوونى پێشه‌واى مه‌زنى ئيسلام حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى جێ‌گير و پته‌وتر بكات.
له يه‌زدانى مه‌زن داواكارين ئه‌م ياده بكاته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه و ئامۆژگارى و رێنيشانده‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا ره‌نگبداته‌وه و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر ئاراسته و رێنوێنيمان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەڕێمی کوردستان
2023/9/27