چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەسرور بارزانی: هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی پەرەپێدانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی 

مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) پەیامێكی بڵاوكردەوە.
پەیامی سەرۆكی حكومەت بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)..
 بە ‌بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد( دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم. 
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە، ببێتە هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەكانی ئایین و پەرەپێدانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەكان. 
 
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان